سەرکوتی خۆپیشاندانی ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی لەخەڵکی خرۆشاوی شارەکانی ئێران ئیدانەدەکەین!
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕیکەوتی ٢٨/٩/٢٠٢٢ له كاتێكدا كه ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئازادیخواز، له شاری سلێمانی بۆ پشتیوانی له جه‌ماوه‌ری ناڕازی و ئازادیخوازی خرۆشاوی شاره‌كانی ئێران، دەیانویست خۆپیشاندانێک بەڕێ بخەن، بەڵام لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كانەوە ڕێگرییان لێکراو نه‌یانهێشت خۆپیشاندانەکە ئه‌نجام بدەن.
به‌ڵام خۆپیشانده‌ران هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگی پشتیوانی و ناڕه‌زایه‌تیه دژ به كۆماری ئیسلامی ده‌رببڕن.
سه‌رئه‌نجام هێزه ئه‌منیه‌كان لەڕێگای سەرکوت و بە ڕشتنی گازی فرمێسك‌ڕێژ و په‌لاماردانی خۆپیشانده‌راندا و لەئەنجامدا چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیرکرد و ڕیگەشیان نەدا كه‌ناڵه‌كانی ڕاگەیاندن ڕوماڵی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه بکەن و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لێ ژمارەیەک لەمیدیاکاراندا گرت.
ئەم کردەوە سەرکوتگەرانەیەی دەسەڵاتداران له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆماری كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران به موشه‌ك و درۆن هێرشی كردۆته سه‌ر چه‌ندین ناوچە کە هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بنکەو بارەگا و کەمپیان تیادا هەیە ولە ئاکامدا چەندین کەس و هاولاتی بێ‌تاوان کوژراون یان بریندار بوون و خەڵکێکی زۆریش ئاوارە بوون.
ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چه‌ند باره ئه‌و ڕاستیه ده‌رئه‌خاته‌وه كه ئه‌وان له پاڵ ڕژێمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی‌دا ڕاوه‌ستاون و به قه‌ڵای پشتی خۆیانی ئه‌زانن، بۆیە چۆن دەسەڵاتی ئاخوندەکان لەناوخۆی ئیران‌دا لەڕیگای سەرکوت و زەبروزەنگەوە دەیەوێت پاشەکشە بە ڕاپەرینی حەقخوازانەی خەڵکی ئیران بکات، دەسەڵاتی نۆکەر پیشەی یەکێتیش بۆ ڕیگری لە پشتیوانی خەڵکی کوردستان لە جەماوەری راپەریووی ئیران، هەمان ڕیگای زەبرو زەنگ و سەرکوتی بەدەستەوە گرت.
ئەوە له كاتێكدایە كه جه‌ماوه‌ری داخ له ناوجەرگەی ئێران ڕه‌مز و هێما پیرۆزه‌كانی ئه‌و ڕژێمه دەسوتێن و ژێر پی دەخەن، یه‌كێتی نیشتیمانیش بۆ رازیکردنی دڵی دەسەڵاتی نەنگینی ئیران بەدژی کۆبونەوەی پشتیوانی لە جەماوەری راپەڕیوی ئیران، دەوەستێتەوە رێگا لە کۆبونەوە و خۆپێشاندانی مەدەنی و جەماوەری ئازادیخواز دەگرێت.
ئێمه ئه‌م كرده‌وه سه‌ركوتگه‌ریه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی به توندی مه‌حكوم ئه‌كه‌ین و ڕای ئه‌گه‌یه‌نین كه پێویستە ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ده‌زگا میدیاییه‌كانیش بگێڕدرێنه‌وه.
بێگومان ئازادی خۆپیشاندان وپشتیوانی کردنی خەڵکی کوردستان لەخەڵکی کرێکار‌و زەحمەتکێشی شارەکانی ئێران و هەر بزوتنەوەیەکی ئازادیخوازی، مافێکی بێئەملاولای ئەوانەو هەرجۆرە مامەلەیەکی دەسەلاتداران بەرامبەر بەم مافە، بەمانای لایەنگرییە بۆ ڕژێم و دەسەلاتێک کەدەستی بەخوێنی خەڵکی ئێران سوربووە و لە لێواری مەرگدایە.
كۆمیته‌ی سلێمانی
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
28-9-2022

