لەشاری سلێمانی بەهۆی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی خەڵکی ناڕازی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە چەندین کەس دەستگیرکراون

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٨-٩-٢٠٢٢  خەڵکی ئازادیخوازی شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەڵام لەگەڵ هاتنە سەر خیابان وشەقامی هێزە ئەمنی یەکانی دەسەڵات بەهێزێکی زۆری چەکداری سەر جەم شەقامەکانیانی شارییان گرتبوو ،سیمای شار بەتەوایی نائاسایی بوو لەشارێکی سەربازی دەچوو نەک مەدەنی .

 

بەپێی سەرچاوەی زانیارییەکان کەبەئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتووە بەزۆر بەغازی فرمێسک ڕێژ وبەزۆر بڵاوەیان بە جەماوەری خۆپیشاندەر کردوە ،هەروەها چەندین کەسیشیان ڕاپێچی زیندانەکان کردووە. 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.