هێرش و پەلاماری کۆماری ئیسلامی بۆسەر بنکەو بارەگاکانی ئۆپۆزۆسیۆن لە کوردستان بەتوندی مەحکوم دەکەین

0

چەند ڕۆژێکە کۆماری ئیسلامی وەک هەوڵدانێکی زەبونانە بۆ گۆڕینی شۆڕش وڕاپەڕینی شارەکان بەشەڕی چەکداری سەر سنورەکان بەشێکی سوپا هێزە چەکدارەکانی کۆکردوەتەوە لەسەر سنورەکانی کوردستان وچەند جارێک بۆردومانی ناوچە سنوریەکانی کردووە،وا ئەمڕۆژ بەپێی هەواڵەکان بە درۆن بۆردومانی بنکەو بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات وپارتی ئازادی کردووەو چەند کەس گیانیان لەدەستداوەو چەندی تریش بریندار بوون و چەندین خێزانیش لەو دەوروبەرەدا ئاوارەبون وژیانیان لە مەترسیدایەمنداڵ کە زۆر بەیان منداڵ وبەساڵاچون ،

 

کۆماری ئیسلامی دژی ژن ودی ئازادی لە ئێران،ماوەیەکیش لەمەوبەر هەڕەشەی تیرۆری ڕابەرانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئیرانی (حەمید تەقوایی و مینا ئەحەدی ،کیان ئازەر )و تەقاندنەوەی ستۆدیۆکانی تەلەفزیۆنی کەناڵی جەدیدی کردبوو،

ئەو ڕژێمە لەماوەی تەمەنی نەگریسی خۆیدا دەیانجار سنورەکانی بەزاندوەو لەڕیگەی لەشکرکێشی وتۆپباران و تیرۆری کەسایەتیەکانی ئۆپۆزۆسیۆن لە کوردستانی عێراق و دەرەوەی وڵات نارامی دروست کردووەو خۆینی دەئان ئینسانی تێکۆشەرو چەندی منداڵ وژن وپیری هاوڵاتی کوردستانی کوردوەتە قوربانی وچەندین گوندی خاپورکردووە.

بەڵام ئەمجارە ئەم هێرش وپەلامارە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئازادیخوازو ناڕازی ئێران بەدوای کوشتنی مەهسا ئەمینی ٢٢ساڵ کە خەڵکی شاری سەقز بوو بۆ گەشت و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی شاری تارانی پایتەختیان کردبوو،

 

بەبیانوی خراپ پۆشینی حیجابەوە لەلایەن گەشتی ئیرشادی ئیسلامیەوە دەستگیر دەکرێت وئەشکەنجە دەدرێت و گیان لەدەست ئەدا وئەمەش شەپۆلێکی گەورەی سەرتاسەری لە ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئیران لەدژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هیناوەتە دەرو وەک شقارەتە گڕی لە ڕق و توڕەی پەنگخواردوی ٤٠ساڵەی خەڵکی ئیران بەگشتی وبەتایبەتی ژنان بەردا وڕژانە ناو شەقامەکان،ئەوە بۆ ١٥ڕۆژ دەچیت خۆپیشاندانەکان لەدەرەوەو ناوە بەردەوامن وفڕیدان وسوتاندنی لەچک وحجاب کە کۆماری ئیسلامی وەک سمبوڵ وسەنگەری یەکەمی ڕژیمەکەیان ناوی دەبات بەردەوامە.هەروەها پشتیوانی وهاودڵی جیهانیش بۆ خەڵکی ناڕازی ئێران سات بەسات لە فراوان بونەوەدایە.

ئیمە وەک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق سەرەتا سەرۆخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزان وهاوڕێی وکەسوکاری سەرجەم گیان بەختکردوانی ئەم بۆردومانانە دەکەین و ئارەزویی بەزویی چاکبونەوە بۆ بریدارەکانیان دە خوازین وئەم تاوانانەی کۆماری ئیسلامی بەتوندی مەحکوم وسەرکۆنە دەکەین و هەروەها بێ هەڵویستی و نەوەستانەوەی حکومەتی هەریم وعێراق لەبەرانبەر ئەم هێرش ودەستیوەردانانەی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتانی ناوچەکە دا بەتوندی مەحکوم دەکەین و دەسەڵاتداران بەبەرپرس دەزانین لەبەرانبەر سەلامەتی وئەمنیەتی گیانی ئەندامان وهەڵسوڕاوانی حزبە ئۆپۆزۆسیۆنەکان وبنەکەو بارەگاکانیاندا داوا لە خەڵکی ئازادیخوازو بەرەی ئینسان دۆستی لە کوردستان و جیهان دەکەین کە لەبەرانبەر ئەم تاوانانەی کۆماری ئیسلامیدا بوەستنەوەو دەنگی ناڕەزایەتی هەڵببڕن وهەرەوەها داوا لە دەوڵەتان وناوەندە نێو دەوڵەتیەکان دەکەین کە ئەو ڕژێمە سەرکوتگەرو تیرۆریست ودژی ژن ودژی ئازادیە وەک ڕژێمی ئاپارتایدی ڕەگەزی باشوری ئەفرقا بایکۆت بکەن ولە ناوەندە نێو دەوڵەتیەکاندا بیکەنە دەرەوە.

مەرگ ونەمان بۆ کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوبێت خەبات وناڕەزایەتیە حەقخوازانەو ئازادیخوازنەکانی خەڵکی ناڕازی ئێران

بژی سۆسیالیزم

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق

٢٨\٩\٢٠٢٢

Leave A Reply

Your email address will not be published.