حزبی شیوعی یۆنان ئیدانەی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکات
حزبی شیوعی یۆنان ئیدانەی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکات و راگەیەنراوێکی مەکتەبی سیاسی لەبارەی ئەم تاوانە بڵاوکردەوە.
حزبی شیوعی یۆنان رایگەیاندوە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی لەچک نەکردن، مشتێکە لە خەرواری تاوانەکانی ئەم ڕژێمە کۆنەپەرستە دەرهەق بە ئافرەتان و خەڵکی ئێران.
پشتیوانی لە خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکات و رایگەیاندوە:
کۆماری ئیسلامی بەشێکە لە ڕووی دزێوی سیستەمی سەرمایەداری جیهانیی و پێویستە خەباتکردن لە دژی ئەم دەسەڵاتە دژە مرۆییەو کۆی سەرمایەداری جیهانیی بەردەوامبێت هەتا ڕیشەکێش دەکرێن.
بانگەواز لە کۆی چەپ و شیوعییەکانی جیهان دەکات، پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران بکەن و شۆڕشێکە لە دژی دیکتاتۆریەت و ستەم و بێ مافکردنی مرۆڤەکان بە گشتی و ئافرەتان بەتایبەتی.

حزبی شیوعی یۆنان ئیدانەی کوشتنی خۆپێشاندەران لەلایەن هێزەکانی ئێران دەکات و پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی لە ماڵباتی قوربانیان دەکات و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی تەقەکردن و کوشتنی خەڵکی ناڕازی و خۆپێشاندەران دەکات.