بە توندی سەرکۆنەی هێرشی دڕندانەی ئەمرۆی هیزە ئەمنیەکانی یەکیەتی ئەکەین لە سلێمانی
کوبونەوەیەکی جەماوەری فراوان کە بۆ پشتیوانی لە ئازادیخوازانی کوردستان و ئێران لە بەرامبەر ستەم و چەوساندنەوە دا ریکخرابوو، ئەمرۆ لە سلیمانی کەوتە بەردەم هێرشی سەرکوتگەرانەی هیزەکانی ئەمنی سەر بە دەسەڵاتی یەکێەتی نیشتمانی کوردستان، و هەندیک لە بەشداربووان وچالاکەوانان لەو کۆبونەوە جەماوەریدا دەستگیر کران و هەندیکیشیان بەر کاریگەری غازی فرمێسکرێژ و فیشەکی پلاستیکی کەوتوون.
هەروها هەندیک کامیرای میدیکارانی کەنالە تەلەفزیونەکان دەستی بە سەردا گیرا و هیزە ئەمنیەکان ڕیگریان کرد کە ڕومالی ئەو چالاکیە جەماوەریە بکرێت. هاوریانی ریکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی کە لەم کۆبونەوە جەماوەریەدا بەشدار بوون، وەک هەمووان کەوتونەتە بەر ئەم هێرشە سەرکوتگەرانەیە. ریکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عیراق بە توندی سەرکۆنەی ئەم سەرکوتگەریەی هیزەکانی یەکیەتی نێشتمانی کوردستان ئەکات و خوازیاری ئازادکردنی دەست بە جێی گیراوەکانە.
ڕاگەیاندنی مەرکەزی ڕیکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق
٢٨ -٩-٢٠٢٢