پیاوێک بەتاپڕەکەی خۆی کوژرا !

0

ئەلتەرناتیڤی شورایی تایبەت/پشدەر

بەیانی ئەمڕۆ هەینی 23/9/2022 پیاوێک بەنێوی ( محمد علی) بێناسی دانیشتــــوی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لەگوندەکەی خۆی ،،بێناسێ،، کە ماڵی دووەمی خۆیەتی، لەماڵەکەی خۆیدا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، لەسەرئەوڕوداوە پۆلیسی ڕاپەڕین هیچ ڕونکردنەوەی نەداوە،بەڵام ،سەرچاوەنافەرمیەکان باس لەوەدەکەن شـــوێنەواری فیشەکی تاپڕەی لەسەر جەستەی بووە ،

بەمەبەستی ڕێکارەپزیشکیەکان تەرمەکەی بەڕێکراوە بۆ دادی پزیشکی ڕانیە ، هەرسەرچاوەنافەرمیەکان باس لەوەدەکەن کە خانەوادەکەی باسیان لەوەکردوە بەری بەیانی تاپڕەی لە شان بووە لە قادرمان کەوتۆتەخورەوەو تاپڕەکەی لەدەست تەقیوە و بەر سەری خۆی کەوتووە .

Leave A Reply

Your email address will not be published.