مەرگی ژینا ئەمینی و وەهمی بزووتنەوەکان

0

ڕزگار عوسمان

 

ژینا قوربانی نەبوو بەلکو خەباتگێڕێک بوو لە پێناوی مافی سەرەتایی ژیان و ئازادی گیانی خۆی دانا، تراژیدیای مەرگی ژینا کۆمەلگای جوڵاند و هەموو ئەوانەی کە لە دەست دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران هەراسان بوون؛ خاڵێکی هاوبەشیان دەستکەوت بۆ خۆ ڕێکخستن و خێرا جولان لە دژی (دەسەلاتی ئیسلامی). ئەمە خاڵێکە کە تەنها دەکرێ و لە توانایدایە ماف و ئازادییە تاکە کەسییەکان لە سەرکەوتنی ئەم بزووتنەوەییەدا بەدەستبێنێ. لە هەمان کاتدا لەپاڵ تراژیدیایەی مەرگی ژینا دا، ناسیۆناڵیست تا چەپی بۆرژوازی بەدوای ماوەیەک لە متبوون و لاکەوتەیی هەلێکیان بۆ هەڵکەوێ بۆ دیسان خۆ نمایش کردن.

 

ناسیۆنالیستی کورد بە ئاڵاکەی و ناسیۆنالیستی فارس بە یەکێتی خاکی ئیرانەوە : ژینا ئەمینیان لە سیمبوڵی ئازادییەکانەوە بۆ قوربانی و وەهمی نەتەوەپەرستی گۆڕی. لێرەوەیە سووتانی حیجاب (کە ئاسایی لە هەر کاتێکدا دەبێ بسووتێنرێ) دەکرێتە سیمبوڵی کۆتایی کۆیلایەتی کار و سیستەمی سەرمایەداری.

داخوازی مافە سەرەتاییەکانیش (کە ئاسایی لە هەر کاتێکدا دەبێ کۆمەڵگە بجوڵێ بۆی) وەک بروسکەی شۆڕشی پێناسە دەکرێ. هەر بۆیە لەناو ئەو هەلومەرجەدا دروشمی بژی سۆسیالیزم بە شێوازە کۆمیدیاییەکەی دەبێتە دروشمی چەپیێک کە ئەوەی بڕوای پێی نییە سۆشیاڵیزمە. لەناو ئەو دۆخەدا چەپی بۆرژوازی هەناسەیەکی تر وەردەگرێ بۆ دورخستنەوەی شۆڕشی سۆشیاڵیستی بەبێ پرۆلیتاریای سۆشیاڵیست…

ئەم نمایشە کۆمیدیاییەی ناسیۆنالیست و چەپی بۆرژوازی کە لەناو جیهانی تاریکی و تراژیدیای سەرمایەداری و دەسەلاتی ئیسلامییدا سەریان هەڵداوە، مەگەر تەنها بزووتنەوە و جوڵەی پرۆلیتاریای هۆشیار و سۆشیاڵیست لەگەل کۆی سیستەمەکەدا بیپێچێتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.