كچێكی 15 ساڵ بەگوللەی وێڵ کوژرا !

0
ئەلتەرناتیڤی شورایی/تایبەت
ئەبوغرێب كچە مێردمنداڵێك لە كاتێكدا لەگەڵ دایك و باوكی خەریكی كاری كەشاوەرزی بوون، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەكی وێڵ دەکوژرێت ، بەوهۆیەوەهێزەكانی ئەمریكالەوناوچەیە بە كوشتنی تۆمەتبار دەكرێن.
دوێنێ سێشەممە 20ی ئەیلوولی 2022، لە گوندی (ئەلبو عەلوان)ی سنووری قەزای ئەبوغرێب سەربە بەغدادی پایتەخت، كچێكی 15 ساڵان بە ناوی (زەینەب عسام ماجد) كە لەگەڵ كەسوكارەكەی لە كێڵگەکشتوکاڵیەکەیاندا سەرقاڵی کارکردن بوون گوللەیەكی وێڵی بەركەوت و گیانی لەدەست دا.
پاش ڕووداوەكە، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئەوکچەبە فیشەكی هێزەكانی ئەمریكا كوژراوە، لەبەرئەوە هێزەکانی ناتۆ تۆمەتبارکراون چونکە (گۆڕەپانی راهێنانی تەقەكردن)لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغداد بوونی هەیە،ئەوگوندەش لەوسەربازگەیەنزیکە. بەپێی زانیاریەکانی میدیاكانی عێراق، خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری قەزای ئەبوغرێب پێشتر چەندانجارمەترسی سەرژیانیان بەهۆی ئەو گۆڕەپانی مەشقکردنە لایەن پەیوەندیداریان ئاگادارکردۆتەوە،بەڵام دوای بەڵێنی بەرپرسان داواکەیان پشتگوێ خراوە. .
لە بەرامبەردا رۆژنامەی (الصباح)ی فەرمیی عێراقی، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی كردەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە شەوی ڕابردووەوە بڕیاری داوە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوی كوژرانی زەینەب بكاتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.