لەبەردەم نەخۆشخانەی شاری کەرکوک پیاوێک کوژر !
فەرمان چۆمانی ئەلتەرناتیڤی شورایی/کەرکوک
ئەمڕۆ4شەممەلەیەکەم ڕۆژی پایزی 2022 له بهردهم نهخۆشخانهى ئازادى شارى كهركوك، گهنجێك له نێو ئۆتۆمبێلێكى تهكسى كوژرا و له ئێستادا تهرمهكهى له پزيشكى دادى نهخۆشخانهكهيه.
بەپێی زانیارییەسەرەتاییەکان، کەسەکە ناوی (ک. ق. م)ـ و تەمەنی 37ساڵە، کاتێک ویستویەتی بچێتە ناو نەخۆشخانەکە، لەلایەن دوو کەس بە دەمانچە تەقەی لێ کراوە .
هەربەپێی زانیاریەسەرەتاییەکان فیشەکەکان بەر سەر و ملی کەوتوون لەبەرسەختی برینەکەی ڕاستەوخۆ گیانی لە دەستداوە، بکوژەکانیش ڕایان کردووە. لەسەردۆسیەی ئەم ڕوداوەزاندراوە کە،هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و لەلایەن پۆلیسەوەگەران بەدوای بکوژەکان دەستی پێ کردووە بەڵام تائیستاهۆکاری ئەم ڕوداوەنەزاندراوە.