پیاوێک لەلایەن هاوڕێ یەکی خۆی کوژرا !

0

عمرچاوشین +فەرمان چۆمانی گەرمیان/ئەلتەرناتیڤی شورایی

مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی چوارشەممە 2022\9\21 لە گوندی باناسیاو سەربە ناحییەی کوڵەجۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ه – ع – ح) لەدایکبووی 1985 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەستدابوو.

علی جەمال ڕاشیگەیاند،بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگوندی باناسیاو حەزی بەخێوکردنی ماسی هەبوو لەگەڵ هاوڵاتیەک بەشەڕ هاتووە کە ئەویش کاری بەخێو کردنی ماسی دەکات، لەهەمان گوند تۆمەتبار بەچەک تەقەی لەناوبراو کردوەو لەئەنجادا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.

لەئێستادا بەبڕیاری دادورو بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و پۆلیس ڕۆیشتوە بۆ شوێنی ڕوداوەکەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.