خەڵکی ڕووسیا تووشی شۆک بوون شەری ئوکراینە چوە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە!

0

ئاسۆ شابان

شەری ئوکراینە چوە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە،
ئەمڕۆ پوتین داوای کۆکردنەوەی 300 هەزار کەسی کرد بۆ شەڕی ئوکراینەو دەڵێت شەڕەکەمان دەبێتە شەڕی هەندێ ووڵاتی ئەوروپا کە گوێیان لە ناتۆ گرت نەک لە ئێمە.
خەڵکی ڕووسیا مەترسیەکی زۆریان لێ نیشتوەو هەڵدێن، ئەمڕۆ میدیاکان دەیان ووت، زیاد لە 300 هەزارکەس داوای کڕینی تکتی تەیارەیان کردووە، زۆرینەشیان دەیانەوێت بۆ ئەستەنبوڵ و دوبەی هەڵبێن.
هۆڵندا دەڵێت بە هیچ شێوەیەک تکت نەماوە بۆ کڕین و داخراون، ئەمڕۆ تکتی تەیارە تەنها بۆ یەک سەر بۆ ئەستەنبوڵ چەند هەزار ئیرۆ بەرزبۆتەوە، هەندێک خاوەنکاری کۆمپانیەکان ئامادە بوون 17 هەزار ئیرۆ بە تکتێک بەن بۆ دوبەی.
لیتوانیا سوپاکەی خستۆتە ئامادە باشیەوە بەرامبەر ڕووسیا.
ئەوەی جێی سەرنج بوو ئەوەیە کە تا ئێستا 4 ملیۆن کەس ڕووسیان جێهێشتووەو هەڵهاتوون، پوتین دەڵێت بەداخەوە هیچ هەڵبژاردەیەکی تریانبۆ دانەناین تەنها جەنگ نەبێت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.