بۆ ژینا کوشتیانی ؟!

0

 زۆر بێ ڕەحمانە کوشتیانی

شارەزاکانی خوێن ڕشتن

بێ ڕەزاکانی ژن کوشتن

کوشتیانی،

زۆر بێ ڕەحمانە کوشتیانی

دێوەزمەکانی دەسەڵات

داپڵۆسەرەکانی وەڵات

دەیڵێمەوە

دیسانەوەش دەیڵێمەوە

گوێی من

بەخەبەری

ئەو ژن کوشتنە ڕانایە

دەیڵێمەوە

دیسانەوەش دەیڵێمەوە

دڵم

سەر ڕێژە لە خەمی

کیژەکانی وەک مەهسایە

جوانەکانی وەک ژینایە

شاعر و گویند: احمد بازگر

17 سێپتەمبری 2022

Leave A Reply

Your email address will not be published.