من ناوم مەهسایە!!

0
من ناوم مەهسایەو
کچە سەقزێکی باڵابەرزو
خزمی دارگوڵ و
لەکۆڵانی ئازادی لەدایکبووم
حەزم بەکراسی هەوری و
سەرو قژی خەیاتی خاوی خۆمە
نەک عەبایەکی دڵ ڕەشی
پڕ لەدرۆی گورگانە!
لەخوایەکی سپی
وەک شاخە مەندیل لەسەرەکان
هاوین هات بۆخۆشی تەوێڵم درێژکەمەوە
ئەو هەردو دۆڵانە پڕکەم
لەوردە کچی تواوەو
کوڕانی فەرەنجی پۆش بێنەوە
چایەکمان لەگەڵدا بخۆن.
تاژنی زۆرە ملێ ی شەرع بم
هەرچی کراسێکم بۆ بدورن
هەر ڕەشە!
هەرچی بۆنەیەکم بۆ ئازادکەن
عاشورایە،
گشت قسەیەکتان شانەهەنگوین بێت
بۆنی گەڕاوی دڵتانی لێ دێت٫
من لەسینفی درەخت و کانیم
بۆیە بەشی من لاتان
هەر بڕین و بردن و سوتاندن
و خواردنن وخواردنەوەیە،
من دایکم عەردەو
ئێوە تەور و گاسن
ئێمە دەبین بەگوڵ و گەنم و گۆرانی
ئێوە بەدڕک و مۆرانە
کچەکانمان هەر ئەوەنە سێویان گرت
کامتان دیندارە
زیاتر ئایەتی ڕەحەتبوونی خۆتانی
بۆ لێدەدەن،
خودا چەند جوانبوو
ئێوە کوشتان،
خودا چەند نزیکبوو
ئێوە تارتان کرد،
من تەنها حەزی پیاسەیەکم هەبوو
ئێوە سەریتان بڕی
من وەکو دارێکی ئەو دەشتە
حەزمکرد قۆپچەکانم بۆ کۆترێ بکەمەوە
ئێوە گورگتان ناردە سەرم
وتتان گەڵاو دەمی درەخت عەورەتەو
ژن موتعەو مەزەو مەزادی
وەڕی وەڕی مێژوی مەنقولی درۆکانتانە!!
…..ڕووزار
شیلان محمدی
Leave A Reply

Your email address will not be published.