کەمێك گرێی سەرپۆشەکەی شل کردەوە !

0
بەندی علی 
کەمێك گرێی
سەرپۆشەکەی شل کردەوە !
هەندێ تاڵی زوڵفی ، خۆیان
ڕاپسکاندو کەوتنە سەما ،
بە نەشئەی خەونی ئازادی ..
وەلێ هێندەی نەبرد ، حەیفێ
کەوتە بەر هێرشی کەڵبەی
کەمتیارەکانی کۆماری
تەونی تراویلکەو تریاك ،
پاسەوانەکانی عەرشی
کەڕوی کەللەی ژێر عەمامەو
ڕیشی پڕ لەڕیخ و خاشاك !!
………………………………………….
لـە ئـێـرانـا ..
لـە ئـەشـکـەوتـی
شەمشەمەکوێرەی ڕیشنی
عەمامە بەسەری خوێڕی و
چڵکنی عەبا بەشانا ..
پێدەچێ تاڵەمووی قژی ژنێ ببێ
بە بەیداخی شۆڕشی نوێ !
Leave A Reply

Your email address will not be published.