لە کوردستان گفتی مووچەی بەردەوام، بە درۆی بانکی مۆدێرن ئەدرێت

0

ئەنوەر نەجمەدین

لە کوردستان گفتی مووچەی بەردەوام، بە درۆی بانکی مۆدێرن ئەدرێت. لە لوبنان بە چەک و بانزینەوە هەڵدەکوتنە سەر بانکە مۆدێرنەکان کە ناتوانرێت پارەی لێڕابکێشرێت.

دەسەڵات و ئابووریزانەکانیشی بەردەوام هاوار دەکەن پارە کەمە، بۆیە ناتوانرێت مووچە بدرێت. تەلەفزیۆنەکانی وەک ئێن. ئاڕ. تی و ئەوانەی لەو کەناڵانەوە هەر خەریکی چەلەحانێ و سەفسەتەن، بەردەوام دەقیژێنن بەگوێی خەڵکیدا کە گوایە هۆکاری قەیران، بێکاری، هەژاری، نەبوونی خزمەتگوزاریەکان، دەگەڕێتەوە بۆ وون بوونی چەند ملیار دۆلارێک.

 

ئەمە لەکاتێکا پرسەکە ئەوە نییە گوایە پارە و نەخت کەمە، بەڵکو ئەوەیە یاسای بەرهەمهێنانی کاڵایی و یاسای خستنەڕووداخوازی، سەرمایەداران و دەسەڵاتداران و بانکەکانیانی خستۆتە سەر دەریایەک لە قازانج و ملیۆنان کەسیشیان خستۆتە خوار هێڵی هەژاریەوە، ئەو قازانجە بە لێشاوەی هەموو حەشەراتە بیرۆکراسیە مشەخۆرەکانی دەوڵەت و کارنەکەرەکانی لەسەر دەژی: سیخوڕ، سیاسی، ڕۆشنبیر.

ئەو یاسا ئابووریانە هەڵوەشێننەوە، شێوازی بەرهەمهێنان و دابەش کردن بگۆڕن بە سیستمی هەرەوەزکاری، ئەوکاتە مرۆڤ بۆ هەمیشە لە گرفتی “نەبوونی پارە” ڕزگاری دەبێت. دروشمە ساختەکانی ئۆپۆزیسیۆن (شەفاف کردنی سەرمایە و بودجە، مافی هاوڵاتی بوون، ئازادی سیاسی و نەقابەگەری، بیمەی بێکاری) بخەنە تەنەکەی خۆڵەوە، بە خۆڕێکخستن لە (ئەنجومەنی چەوساوەکان) دا، بە مێتودی شۆڕشگێریی، خواستەکانی چینە زەحمەتکێشەکە دەسەپێنرێت. تەنها بە یەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، بنچینەی ئازادی و برایەتی و ئاسایش و پێکەوەژیان دادەمەزرێنرێت. پرسەکە سیستمی ئابوورییە نەک نەبوونی پارە.

١٧-٩-٢٠٢٢

Leave A Reply

Your email address will not be published.