ناسنامەی فاشیزم هەرئەمەیە
ئاوات (عبدالرحمن رسول )
ناسنامەی سیستەمی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بریتی یە لە کردەوەی دژە مرۆڤایەتی بەگشتی و دژە بە ماف وئازادی ژنە بەتایبەتی .
ئەوەی بەرامبەر ژینا (مەهسا) ئەمینی، کە کچێکی گەنجە تەنها بەرامبەر ئەو خانەوادە وبنەماڵە بەئازارە ئەنجام نەدراوە،ئەم کردەوەیە وەحشیگەری یە تەنها خەڵکی شاری تێکۆشەری سەقزی ڕانەچڵەکاند بەڵکو تەواوی خەڵکی کوردستان وئێران و ناوچەکەو جیهانیش سەرنجی خستە سەر کە بەجۆرێک ملهوڕی و ئەشکەنجەدانی بەرامبەر کرا کە کەم وێنەیە لەجیهاندا بەڵام بەردەوام درێژەی هەبووە لەژێر دەسەڵاتی فاشیزمانەی ئیسلامی دا .
ئەوەی هێزە ملهوڕەکانی کۆماری ئیسلامی ئەنجامیادا چل ساڵە بەرامبەر کچان وژنان وگەنجان ئەنجامی دەدەن ،بەڵام کردەوە ئەم جارەیان هەنگاوەکانی مانەوەیان لەدەسەڵاتی فاشیستانەیان لاواز تر دەکات کە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی جینایەتکارانی مەهسا ئەمینی بەناو گەشتی ئیرشاد، چەند ڕۆژ بوو لە کۆمادا بوو، بەداخەوە ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران کۆچیدوایی کرد.
مردنی ئەم کچە گەنجە مردنی نەخۆشێکی ئاسایی نەبووە بەڵکو کوشتنێکی بەپلانداڕژراو بوو کە بەبەرنامە دەستیان بۆ بردووە بۆ ڕێگری لەکرانەوەی ئازادی ژنان .
ژنان وکچان لەناو خۆی ئێران و کوردستان و ڕۆژ دوایی ڕۆژ بەهێزتر بەگژ یاسا وسونەتە کۆنەپەرست ودژە ئینسانی ودژە ئازادی یەکانی ئەو ڕژێمە چەوسێنەروملهوڕەدا دەچنەوە.
لەخیابەن وشوێنەگشتی یەکان و لەهەموو گرینگتر خەڵکی ناڕازی تێکۆشانی یەکگرتووانەی بۆ هێنانەدی ماف وئازادیی یەکان درێژە پێ دەدەن هەر ئەمە ئۆقرەی لەبەرپرس ودەسەڵاتە دژە ئینسانی یەی بڕیوە ،بەڵام هەرگیز ناتوانێت بەهیچ جۆرێک بەر بە کرانەوە وبەرەوپێشچوونی هەنگاوە ئازادیخوازویەکسانیخوازەکانی خەڵک بکرێت.
هەمیشە یادی ئەم تێکۆشەرە گەنجە مە هسا بەرزو بەڕێزبێت .
نەفرەت لەفاشیزمی ئیسلامی ئێران .
بڕوخێ ئەو ڕژێمەو فاشیزمە.
بژی تێکۆشانی یەکگرتوونە بۆهێنانەدی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی.
