لەشارۆچکەی سەروچاوە لەباشوری کوردستان عێراق کچێک خۆی سووتاند
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
لەڕۆژی ١٤-٩-٢٠٢٢ لەشارۆچکەی سەروچاوە لەباشوری کوردستان عێراق کچێک خۆی سووتاند ،ئەوکچە خوێندکارە و ناوی ساڤین كاروان، ته‌مه‌ن ١٧ ساڵە و دانیشتوویی شارۆچکەی سه‌رووچاوه‌ی سه‌ر به شاری ڕانیه لەباشوری کوردستان عێراق .
بەگوێرەی زانیاری یەکان ،ساڤین له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌سپێكردنی قوتابخانه کە گەڕاوەتەوە ماڵه‌وه له کاتژمێر یەکی دوای نیوه‌ڕۆ ،گڕی له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و ە لە 90%ی جه‌سته‌ی سووتاوه.
زۆر بەداخەوە دوای دوو ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بە هۆی زۆری ڕێژەی سوتانی گیانی لە دەستدا.