مەهسا ئەمینی لەشاری تاران بەلێدان وئەشکەنجەوە لەلایەن هێزەئەمنی یەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ڕاپێچی زیندان کرا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
ڕۆژی سێشەممە ١٣ -٩-٢٠٢٢ “مەهسا ئەمینی” کە تەمەنی تەمەنی ٢٢ساڵ وچالاکوانێکی مەدەنی یە . خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ئێران .
مەهسا ئەمینی لە کاتێکدا لە گەڵ و خێزان وخانەوادەکەی لە “دەروازەی خێرای حەقانی تاران”سەرقاڵبوون بە گەشت کردن و گەڕان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی “گەشتی ئیرشادەوە”ی رژیمەوە بیانووی پێ گیراوەو دواتر دەستبەسەر کراوە.

بە پێی زانیارییەکان کاتێک براکەی مەهسای بەناوی کیاشی کیارەشی بەرەنگاری هێزەکانی گەشتی ئیرشاد دەبێتەوە و دەوێت بەرگری لە خوشکەکەی بکات.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم کەوتونەتە توندوتیژی و زەبروزەنگ لەگەڵییان و بەلێدان وئەشکەنجەدانیان.
بەزۆرەملێ هێزەکانی گەشتی ئیرشادی ڕژیمی ئاخوندی، ئەم ژنە (مەهسایان ) ڕاپێچی بنکەی هێزی “ئاسایشی ئەخلاق” کردووە بەڵام بە وتەی کیارەشی ئەمینی چەند خولەکێک دواتر لە ناو بنکەکەوە هاوار وقیژەی خۆشکەکەی بیستراوە و بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندیش بە گازی فرمێسکڕێژ وباتووم بنەماڵە نیگەرانەکەیان بڵاوە پێ کردووە.
دوو کاتژمێر دوای دەستگیر کردنەکە دوکتورەکان ڕایانگەیاندوە کە مەهسا تووشی سەکتەی دڵ و مێشک بووە لە ئێستادا تەندروستی ناجێگیرە و ئاگای لە خۆی نەماوەو هیوای زیندووبوونی کەمە.