ئەوکرێکارانە کاری دلیڤەری دەکەن بە ماتۆڕ مانگرتنیان ڕاگەیاند لەسلێمانی

0
شاباز محمود
لەم چەندڕۆژە سەرتالە هەولێر ئیستاش لەسلێمانی حەملەی بەرێوبەرایەتیەکانی هاتوچۆ دەست پێکردووە بۆ گرتنی ماتۆڕ لەم نێوەشدا ئەوانەی قوتی ژیانیان لە سەرماتۆرەکانیانە
سەرچاوەی بژێویانە کەوتونەتە بەر ئەم حملەیە .
بەداخەوە لەسلێمانی زیاتر لە١٥٠٠ گەنجی کرێکار کاری دلیفەری و گەیاندن دەکەن ماتۆڕەکانیان بۆتە سەرچاوەی بژێویان .
هۆکاری وبیانووی هاتوچۆ ئەوەیە گوایە ئەمانە ژمارەیان نیە بەڵام خۆشیان کارئاسانی ناکەن بۆیان هەتا تابلۆ وەرگرن بۆ ماتۆڕەکانیان هەر دەسەڵات خۆی لەپشتی هێنانی ئەملێشاوە لەماتۆڕە هیچ ڕێگریەک نیە لە هێنانی بۆ ناوهەرێمبەڵام کەسک بۆ بژێوی ژیانی ٧٠٠هەزار دەدات بەماتۆڕێ بۆ ئەوەی بتوانی لەوڕێگایە وە کارێ بۆ خۆی دابین کات بەڵام لێناگەڕێن کار بکەن
بۆ ئەم مەبەستە کرێکارێکی گەیاندنم دواند بە ناوی (ڕێباز علی) کێشەکەتان چیە بۆ مانتان گرتووە لێرە گردبونەتەوە وتی ماقولە من زانکۆم تەواو کردووە دوساڵە دانەمزراوم چوم بەقەرز بە ٧٠٠هەزار ماتۆڕێکم کڕیوە و دوێنی ماتۆڕەکەمیان گرتووە نامدەنەوە سێ مانگە کڕیومە دڵم خۆش بوو وتم کارم بۆخۆم دابین کردووە مانگانە ٥٠٠هەزارێکم دەست دەکەوێ لێناگەڕێن کار بکەین .
ڕێگاچارە چارەسەر چیە ؟!
دەبێت کارئاسانی بکرێت لەپێدانی مۆڵەت وتابلۆ بۆ ئەوماتۆڕانە بۆ کەسابەت بەکاردێت
دەبێ جیابکرێنەوە لەماتۆڕانەی خەڵک بێزار دەکەن ڕێکارەکان ئاسانن گەر دەسەڵات بیەوێ.
Leave A Reply

Your email address will not be published.