بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی”ڕەبەت نیوز” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت کرا !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
ڕۆژی شەممە ١٠ی مانگی ٩ی ٢٠٢٢، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت وهەواڵەکانی ئەبو بەکر ئیسماعیلی، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی “ڕەبەت نیوز”، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ئەوەی شیاوی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگای هێزە ئەمنی یەکان و فەرمانگەی ئیتڵاعاتەوە بەردەوام فشاری زیاتر دەخاتە سەر ڕاگەیاندکار و ڕۆژنامەنووسانی ئێران و کوردستان ئازادییەکانیان زیاتر لێ بەرتەسک دەکاتەوە.