کەژاڵ نەسری چالاکوانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێران لە سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بهسهر سهپێنرا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
کەژاڵ نەسری یەکێک لە چالاک وانی مەدەنی وخەڵکی دێهاتی ( تەنگی سەر سەر بە شاری سنەلە ڕۆژ هەڵاتی کورستان ئێران ) کە مانگی (تشرینی دوەم/١١ /٢٠٢١)ی ساڵی ڕابردو دهستبهسهكرا و دواتر به بارمهتهی دارایی ئازادكرا، لەلایەن دادگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سهپێنرا.
لەتازەترین زانیاری لەبارەی ئەو چالاکوانە مەدەنی یە بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو سزایە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حوسێن سەعیدی و بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە سەر ناوبراودا سهپێنراوه و لە ڕۆژانی ڕابردودا بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.
کەژاڵ نەسری، چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی دانیشتوی دێهاتی تەنگی سەری سنە ڕۆژی (تشرینی دوەم/١١)ی٢٠٢١ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەركرا،دوای مانگێك به بارمتهی ١٠٠ ملیۆن تەمەن ئازادكرا.
هەر بەپێی سەرچاوەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە کەژاڵ نەسری لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە، هەبونی پارێزەر و ڕاوێژی یاسایی بێبەش بوە.
کەژاڵ نەسری لە ساڵانی ڕابردودا چەندین جار بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دهڵێت، کەژاڵ نەسری لە ساڵانی ڕابردودا چەندین جار بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە.
