ڕاگەیاندنی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر زانا خالید !

0
سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ھاوڕێمان زانا خالید دەکەین
بەداخەوە لەکاتی بەڕێوەچوونی یاری تۆپی دەستی نێوان یانەی کچانی زانکۆ و کچانی هەولێر، لە ئەنجامی کۆتاییدا کچانی یانەی ھەولێر شکستان ھێنا.
گرژو ئاڵۆزی لە نێو یاریگادا درووست بوو، بە هۆیەوە هێرش کرایە سەر زانا خالید، وێنەگری ماڵپەڕی رێگای کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی رێکخراوی یەکێتی لاوانی کوردستان لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی تیپی دۆڕاو ئازار درا.
ئێمە لە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی کوردستان، زۆر بەتوندی ئەو هێرش و پەلامادانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین، داوا دەکەین بەتونی هێرشکەران لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت و بە سزای یاسای خۆیان بگەن.
هەروەها ئێمە پێمان وایە لایەنی ئەمنی نێو یاریگاکە کەم تەرخەم بوونە لە پارێزگاری کردن لەو هێرشکردنە سەر ئەو وێنەگرە و هەروەها داوا دەکەین سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان چیتر بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەو جۆرە هێرشکردنە سەر رۆژنامەنووسان و وێنەگران.
لەکۆتایدا، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین ئەو جۆرە پەلامادان و هێرشکردنە سەر تەواوی رۆژنامەنووسان دووبارە نەبێتەوە، چونکە ئاراستەی ئەم جۆرە هێرشانە کاریگەری لەسەر گیانی سەلامەتی رۆژنامەنووسان دەبێت لە داهاتوو زیاتر ئازادی کاری رۆژنامەوانی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
مەکتەبی سکرتاریەتی
یەکێتی لاوانی کوردستان
9ی ئەیلول 2022
Leave A Reply

Your email address will not be published.