ڕوون و ئاشـکـرا دیـارە سیستمی پـاشـایـی لە بـەریتـانیا ماوەی زۆر دەمێکە بەسەرچووە و زۆریـش بەم مردنەی شـاژنـەوە دیـارە!!

0
خـەڵـکێـکی زۆر کـەم دێنە سەر شەقامەکان بۆ مـاڵئاوایی لە تەرمی شاژن
توانا حمە نووری
ئاشـکـرایـە چـیـنـی بۆرجوازی دەسەڵاتداری بـەریتـانیا سیستمی پاشـاییان هێشتۆتەوە بۆ گـێـلکـردنـی خـەڵک و بنەماڵەی پاشـاییش بەشێکی گرنگن لە هێشتنەوەی سیستمی سەرمایەداری لە بەریتانیا.
بۆ هێشتنەوەی ژیـانی شـاھـانە و ئیمتیازاتی زەبەلاحی بنەماڵەکەیان خزمەتێکی زۆر دڵـسۆزانـەی دەوڵـەتـی بـەریـتـانـیـا و سیستمی سەرمـایەداری دەکەن. میدیاکاران و سیاسەتمەدارانی بـەریتانـیاش بەبەدرەوام سوپاسی شاژن دەکەن و هیلاک بوونی بەرز دەنرخێنن چـونـکە بە درێژایی ٧٠ ساڵ خـزمـەتێکی بێوێنـە و نـەپـچـڕاوی بە دەوڵـەت و سیستمی سـەرمـایەداری کـردووە.
شـێـوازی دەستنیشانـکـردنی پادشـای نوێ دەگەرێتەوە بۆ سـەردەم و سیستمی ڕوخـاووی دەرەبەگـایـەتـی و ئێستاش بە یارمەتی مـیـدیـا، حـیزبـە سیاسیەکان، دەسگا ئاینیەكان و سیاسەتمـەداران خەڵکی پێ گێل دەکەن.
سیستمی پاشایی زۆر دەمێکە هـیـچ پەیوەندییەکی بە ژیان و گوزەرانی خـەڵـکـەوە نەماوە و بەسەر خەڵـکـدا سەپاوە و چینی دەسەڵاتداریش سوودێكی مەزنی لێدەكــات بۆ ڵـێـڵـکردنی بەرچاوی چینی کــرێـکار و خەڵکی کـەمـدەرامەت. بنەماڵەیەک خۆشترین ژیان دەژین لە کاتێکا سەروو دوو ملیۆن لە كــرێـكار و خەڵکی کەمـدەرامەت سەرە دەگرن لەبەردەم بانـکـی خـۆراک بۆ وەرگرتنی خۆراک بۆ خۆیان و خێزانیان.
مـیـدیـا نەک لە بەریتانیا بەڵـکـو لە شوێنی تریش (وەكو كوردستان) ڕۆڵێکی زۆر گەورە دەبینن بۆ فـریـودان، گــێلـکـردن و بەرچـاوڵـێـڵکـردنی خـەڵـک. لە بـەریـتانیـا نەک لەکـاتی هـەڵـبـژاردن و دەنـگـدان بۆ پـەرلـەمـان بەڵکو لە ھەموو کاتێكا خـزمـەتێکی زۆر گـەورە بە دەوڵەت و چینی دەسەڵاتداری بـەریتـانیـا دەکەن.
Leave A Reply

Your email address will not be published.