ئیسلامی سیاسی چ پەیوەندی بەکۆری فکری حزبێکی شیوعیەوە ھەیە
کۆسالان رەشید ھەورامی
،حزبی شیوعی خۆی خاوەنی فکرێکی مەزنی وەک مارکسیزم لینینزمە ،لەم کاتەدا ئەرکە لەسەر بەرێوەبەرانی کۆرە فکریەکان تەرکیز بکەنەوە لەسەر پەروەردەکردنی کادران لەسەر فکری مارکسیزم لینینزم نەک کۆنە بەناو مارکسیەکی عەیارە ٢٤ساڵانی حەفتاکان بێنیت باسی ئیسلامی سیاسی بکات ،ئەگەر بۆ ناشرین کردنی فکری شیوعیەت نەبێت خێرە باسی ئیسلامی سیاسی دەکات !!
لەبەر ئەوە داوام وایە کە چیتر مەجالی ئەوانە نەدرێت کە لەژێر ناوی مارکسیزمەوە کادرانی حزبی شیوعی بەلارێداببەن ،لە بری ئەوەی ئەم بەناو مارکسیەعەیارە٢٤بێنن بۆ ووتنەوەی بابەتە فکری نەخۆش ،حزبی شیوعی خۆی خاوەنی ھەزارەھا تێکۆشەری بلیمەتە ھیچ پێویست بەمانە ناکات بیانھێنیت مێشکی کادران بە فکری خراپ پەروەردە پر بکرێ…
دووشەمە

٢٠٢٢/٩/١٢