سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین ۹ دۆنم زەوی بۆ باوکی وەرگرتووە

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

ڕەگەزکەمال /بەلجیکا

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەی دەستمانکەوتووە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەرین ۹ دۆنم زەوی بۆ باوکی وەرگرتووە کە ڕەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵی لەڕێگەی بێگەرد تاڵەبانی وەزیر بەدەستهێناوەو لەئێستادا دۆسیەکە لای داواکاری گشتیە و داوادەکەین کاری لەسەر بکرێت.
چونکە ئەو زەویە بەناوی باوکی وەک جوتیار وەرگرتووە لەکاتێکدا باوکی نەخۆشەو توانای کارکردنی نیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەیان بەناوی ئاکۆی عباس ئاغا، سواراغا، و مامەنداغا زۆرترین زەوی و موڵکیان سیاج و دیوار کردوە لەسنوری ڕاپەرین و شاری ڕانیە.
ناکرێت چیتر زەوی و موڵکی گشتی لەو شارە لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستیبەسەردابگیرێت بۆیە داواکارین دۆسیەکەی لەلایەن داواکاری گشتی یەکلایی بکرێتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.