زۆر لێزانە ئەم شاسوارە لەکوشتنی هێزی ناڕەزایەتی یەکان بۆ ئەوەی بەرەو ڕێکخراوی چینایەتی مل نەنێ بەردەوامە:
ئاوات (عبدالرحمن رسول )
هەبوونی نەوتی سپی بۆ هەر ماڵێک بەخۆڕایی مافێکی سادەی خەڵکی کوردستانە لەبەرئەوەی خاکی کوردستان خاوەنی چەندین بیرە نەوتە ئەوەش سامان وبەرهەمێکی گشتی یە کە پێویستە خەڵک بە خۆڕایی دەستی ڕابگات بە سووتەمەنی لەماڵەکەی خۆیدا بەڵام بەدرێژایی دەسەڵاتی سی ساڵەی دەسەڵاتی ملهوڕی کۆنەخوازوچەوسێنەری بنەماڵەیی ئەو مافەیان لەخەڵک زەوت کردووە خەڵک بەناچاری لەوەرزی زستاندا بەنرخی گران دەستی دەکەوێت.
ئەرکی حکومەتە ساڵانە نەوت بەخوڕایی بەسەر ماڵاندا دابەش بکات .کاتێک حکومەت لەژێر هتربیانوێکدا ئەمە ناکات پێویسته خەڵک گەشە بەناڕەزایەتی یەکگرتووانە بدەن بەڕێکخراوبوونیان لەناو بزووتنەوەی جەماوەری چینایەتی دا ئەمەش بۆئەوەیە باشتر فشارەکان وداواکاری یەکانیان کاریگەری خۆی هەبێت و حکومەت ناچاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بکات .
ئاخر چارەسەر کردنی کێشەکانی سووتەمەنی خەڵک بە پێدانی چەند دەبەیەک لەکوێی دونیادا هەیە ؟! هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ ئەو چارەسەرە سەقەت و هیچەی دەسەڵاتی کۆنەخوازوچەوسێنەر لەبەرئەوەی هەنگاوی هەردوولایان(دەسەڵات و نەوەی نوێی شاسوار ) بە ئامانجی چارەسەری کاتی یە چونکە دواتر نرخی سووتەمەنی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت نەک هاتنە خوارەوەی نرخ بەمەش تەنها خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش زەرەو تووشی فاشاری زیاتری سەختی گوزەرانی ژیانی دەبێت کەبەناچاری بەنرخی زۆر وگران سووتەمەنی نەوت بۆ گەرم کەرەوەی خێزان ومناڵەکانی دابین دەکات .
کەزۆر کەس لەوانەیە نەتوانن نەوت دابینیشی بکەن کەدواتر لەکەناڵی ڕاگەیاندنەکانەوە بانگەوازی خێرخوازی و کۆمەکی هاوکاری بۆ ماڵە کرێکاروهەژارو زەحمەتکێشەکان دەکرێت ،ئەمەش وەک ڕیکلامێکی بازرگانی دیسان کەرامەت و ئیرادەی ئینسانی هەژاران وکرێکاران هەڕاج دەکرێت!!
خاوەن سەرمایەدار و بەرپرسە دزوگەندەڵەکانیش بەپێدانی نەوت وپارە وەک خێرخوازی وەک مرۆڤ دۆست و خێرخواز نیشان دەدرێن کە بەشێکی زۆرییان ئامانجییان ئەوەیە کە دواتر بچەنە پەرلەمان کەسەرنجی خەڵک بەلای خۆیاندا کێش بکەن هەتا دەنگیان پێبدەن.
چاڕەسەر :
تەنها بەهەبوونی ئیدارەدانێکی سەرکەوتووە کە هەنگاو بەرەو هێنانەدی عەدالەت ویەکسانی بنێت .
کەپێویستە خەڵکی ناڕازی خۆی لەبزووتنەوەیەکی جەماوەری چینایەتی دا ڕێکخراوبکات بۆئەوەی هەنگاو بەهەنگاو بەتێکۆشانی دڵسۆزانە وڕاستگۆیانە شەڕی هێنانەدی ماف وئازادییەکانی بکات.
ئەمەش بە گۆڕانکاری سیستەم ودەسەڵاتی کۆنەخوازوچەوسێنەر مەیسەر دەبێت دواتر خەڵک لەڕێگای شوراکانیانەوە ئیدارەی کۆمەڵگا بەئیدارەدانی شورایی بەڕێوەبەرن.