لە وڵاتانی ئێمەش سەدان مانگای وا ھەن

عەزیز نەسین:
بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قەرار وابوو بچمە ھیندستان، بە سواری شەمەندەفەر لە شارێکەوە ڕێمان دەکرد بەرەو شارێکی دی، لە ناوەڕاستی ڕێی ئەو شەمەندەفەرەی ئێمەی ھەڵگرتبوو بە ستۆپێکی بەھێز تایەکانی وەستاند، لەپڕ ھەموو سەرنشینانی ناو قەتارەکە تەکانمانداو راچڵەکین، کاتێک لەناو قەتارەکە بە پەشۆکاوی ھاتینە خوار، بینیم کە مانگایەک لە سەر سکەی (رێل) قەتارەکە پاڵ کەوتووەو خەریکی کاوێژ کردنە، لە کاتەدا لە رێنما (ھاوسەفەرە)
لە ھیندییەکەم پرسی؟
کە بۆ ھیچ کەس ئەو مانگایە لانادا تا ئەوەی قەتارەکە بڕوا؟
لە وەڵامدا گوتی: ھاوڕێ، مانگا لای ئێمە زۆر پیرۆزە، تا ھەر کات خۆی حەز نەکا ھیچ کەس بۆی نییە و ئەو مافەی نییە لەسەر سکەی قیتارەکە لای بدات.
گوتم: واتە مانگایەک دەتوانێ پێش بە قەتارێک و سەفەری ئەو ھەموە لە خەڵک بگرێت و کەس نەتوانێ لە سەر رێگە لایبەرێت؟
گوتی بەڵێ!
دواتر بیرم لەوە دەکردەوە کە لە وڵاتانی ئێمەش سەدان مانگای وا ھەن، کە لە سەر سکەی قەتاری پێشکەوتنی کۆمەڵگا پاڵ کەوتون و کاوێژ دەکەن،
لە بەرانبەردا ھەزاران گەمژە بە پیرۆزیان دەزانن و رێنادەن کەس لە سەر سکەی پێشکەوتن-کۆمەڵگا-عەرشەکە، لایان بدا!!
٭وەرگیراوە لەواڵی جەزا احمد