ئەردۆگان بۆ ماڵباتی چەتەکانی داعش لە کەمپی هۆل، چەند خەرج دەکات؟ کۆبوونەوەی هاکان فیدان و عەلی مەملوک، بۆچی بوو؟

0

نیاز حامید ابراهیم

رۆژنامەی ئەمەریکی وۆڵ ستریت جۆرنەل، لە راپۆتێکی دۆکۆمێنتاریدا ئاشکرایکرد، لە تورکیاوە نیوملیۆن دۆلار، پارە دەنێردرێتە ناو کەمپی هۆل، دەدرێتە بەرپرسی چەتەکانی داعش لەو کەمپە.
ئەو بەرپرسە باڵایەی میت کە لەلایەن گەریلاوە لە ئابی ٢٠١٧، لەگەڵ چەندانێکی دیکە دەستگیرکرا، ئاشکرایکرد کە لەوەتەی هاکان فیدان بۆتە بەرپرسی میت، میزانییەکەی چەند قات بۆتەوە و، لە دەرەوەی میزانییەی دەوڵەتی تورکیا پارەی بۆ خەرج دەکرێت.
دەزگای جاسوسی میت، خەرجی هەموو گروپە تیرۆریستەکانی سوریا و عێراق و تەنانەت ئەوروپا و ئەمەریکا و باکوری ئەفەریقیا و تۆڕە جاسوسیەکانی بارۆس و باشوری کوردستان، لە ئەستۆدایە.
ئەگەر ئەو بودجە زۆرە لە دەوڵەتەوە نەبێت، دەبێت لە کوێ بێت؟!.
گومانی تێدا نییە داهاتی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان کە سەرچەتەکانی (پدک) دەینێرنە دەرەوە، تەسلیم بە خەڵک بانک دەکرێت، کە ئەو بانکەش لە ژێر کۆنترۆڵی ماڵباتی ئەردۆگان دایە.
کەواتە داهاتی خەڵکی کوردستان لە رێگای سەرچەتەکانی (پدک)ەوە دەدرێت بە خەرجی تیرۆر لە جیهاندا.
جا ئەگەر بێینەوە سەر کەمپی هۆل، دەبێت بڵێین:
ئەو کەمپە تێیدا فەرمان لە ئەردۆگانەوە وەردەگرن وەخەرجییەکەش لە داهاتی خەڵکی باشورە. لەم کەمپە تیرۆر لەو پەڕیدایە، زیاتر لە ١٦٠ کەس لەوەتەی هەیە لە ٢٠١٩ ەوە، ژن و پیاو تێێدا سەربڕدراون یا بە دەمانچەی بێدەنگ کوژراون.
لەو ئۆپەراسیۆنەی کە ئاسایش و قەسەدە پێش ١٢ رۆژێک دەستیان پێکرد، جبەخانەیەکی گەورەی چەتەکانی داعش و بەدەیان تونێل، دەستی بەسەرداگیرا. بە گوێرەی دانپیانانی گەورە چەتەکانی داعش کە دەستگیرکراون و ئیعترافیان کردووە، بەتەمای دەستوەشانێک بوونە لە پاسەوانەکانی کەمپە، وەک چۆن لە سەرەتای ئیمساڵ لە زیندانی حەسەکە روویدا.
ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئاسایش کە هێشتا بەردەوامە، تەواوی پیلانی دەزگای جاسوسی میت و رژێمی ئەسەدی پووچەڵکردەوە.
کۆبوونەوەی چەند رۆژ پێش ئۆپەراسیۆنەکە، لە نێوان هاکان فیدان و عەلی مەملوک(بەرپرسی مخابەراتی رژێم) بۆ دانانی هەنگاوە کۆتاییەکانی ئەو پیلانە بوو، کە بڕیاربوو لە کەمپی هۆل ئەنجام بدرێ، لێ خۆشبەختانە پووچەڵکرایەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.