کۆنگرەی ڕەوتی دروستکردنی دەوڵەتی سۆسیالیستی نوێ

0

یەلینا نیدوگینا

هەواڵە یەك لەدوای یەكەكانی چین، كە سەرجەمیان كەناڵەكانی میدیا بەخۆیانەوە سەرقاڵ دەكەن.میدیاكان و جیهانیش سەرقاڵ دەكەن بەشیكردنەوەیانەوە.

گرێدان و بەستنی كۆنگرەی ٢٠ی حیزبی شیوعی چین، لە ١٦ی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوودا بەرقەرار دەبێت، لەو كۆنگرەیەدا لیژنەی ناوەندی نوێ هەڵدەبژێردرێت. هاوكات لیژنەیەكی ناوەندی نوێ بۆ پشكنینی دیسپلینە حیزبییەكان هەڵدەبژێردرێن.

بەگوێرەی پێناسە چینییەكە، ئەم كۆنگرەیە زۆر گرنگ و چارەنوسسازە. كارەكانی ئەم كۆنگرەیە لەكاتێكی یەكلاییكەرەوەدا دەستپێدەكەن. هەموو ئەندامانی حیزبەكەو هاووڵاتییانی وڵاتەكە لەهەموو نەتەوەو پێكهاتەكانی چین بەشداری تێدا دەكەن.

بەوەش دەستدەكرێت بە (ڕەوتێكی نوێ بۆ دروستكردنی دەوڵەتێكی هاوچەرخی سۆسیالیستی گشتگیر).

ئەوەش سەرەتای لێشاوێك دەبێت بەرەو كاركردن بۆ ئامانجەكان، لەكاتێكدا نەتەوەی چینی بەرەو یادی سەدساڵەی كۆماری میللی چین دەڕوات لە ٢٠٤٩دا.

دروشمەكانی ئەم كۆنگرەیە كە لەئەجێنداكەیدا جێگیركراون، سروشت و ئەركەكانی ئەو فیكرە ستراتیژییەمان بۆ ڕوون دەكەنەوە، كەلە كۆنگرەكەدا دەخرێنە بەردەم ئەندامانی كۆنگرەكە و، نوێنەرە حیزبییەكان.

ئەو نوێنەرانەش لەهەموو ناوچەكانی چینەوە بانگهێشت دەكرێن بۆ وردبوونەوە لەو بیرۆكە ستراتیژییانە. دەویسترێت ئەو بیرۆكانە بكرێنە قیبلەنمای كاركردنی حیزب و دەوڵەت.

لەم سۆنگەیەشەوە، ئەم مەحفەلە حیزبییە زەبەلاحە، وەكو ڕەمزی یەكگرتوویی چینییەكان بەهەموو چین و توێژەكانەوە نمایش دەكرێت.

واتە یەك ملیار و پێنج سەد ملیۆن مرۆڤ، دەستدەگرن بە سیستەمی سۆسیالیستییەوەو، بەهەموو توانایشیانەوە سیستەمی سەرمایەداری و دەرهاویشتەكانی ڕەتدەكەنەوە. ئەوان جەخت دەكەنەوە لەسەر دەستگرتنی حیزبەكەیان بە فیكرەكانی ماركسی لینینی و، بیرۆكەكانی ماوتسی تۆنگ و، بیردۆزەكانی دینگ چیاوبینگ.

هەروەها بیرۆكەكانی سێ نوێنەرایەتییەكە، لەگەڵ چەمكی گەشەكردنی زانستی، شانبەشانی جێبەجێكردنی دەقاودەقی بیرۆكەكانی شی زیپینگ، سەبارەت بە سۆسیالیزم بەمۆدیلی چینی لەسەردەمی نوێدا.

لەكۆنگرەكەدا وێڕای هەمووی ئەوەی باسكرا، ئاماژە دەكرێت بە كارەكانی پێنج ساڵی رابردوو، دەستكەوتە سەرەكییەكان، ئەو ئەزمونە سەنگینانەی كەلیژنەی ناوەندی حیزبەكە پیایاندا گوزەری كردووە. لەكاتێكدا كە كاری كردووە بۆ یەكگرتن و یەكبوون لەگەڵ هەموو هاووڵاتییان بەهەموو چین و توێژ و پێكهاتەكانیانەوە.

تاكو هەموویان بێ جیاوازی كاربكەن لەپشتی سەركردایەتییەكەیانەوە بۆ پتەوكردنی چەمكی سۆسیالیزم بەمۆدیلی چینی و، پێشخستنی ئەو نمونەیە لەسەردەمی نوێدا.

من وەكو ئەندامی دامەزرێنەی یەكێتیی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان و میدیاكاران و نوسەرانی عەرەب، هاوپەیمانی چین، لەنزیكەوە ڕۆژانە چاودێری ئامادەسازییەكانم دەكرد بۆ كۆنگرەی ئەو حیزبە، لەم ڕێگەیەوە توانیم بگەم بە لێكدانەوەی بابەتی و قووڵ بۆ ئەو دروشمانەی كەتاكو ئێستا ئەو حیزبە دەستی پێوەگرتوون.

هەموو لێكدانەوەكان دەری دەخەن ئەو فەلسفە و بیرەی كە حیزبەكە لەماوەی چەند ساڵی درێژی كاركردنیدا دەستی پێوەگرتوون، ڕاست و دروست بوون. هەربۆیە ئەو بیرو فەلسەفەیە لەژیانی دەوڵەت و حیزبدا بەردەوام دەبن و كاریان پێدەكرێت. بەڵكو لەداهاتوودا زیاتر دەستیان پێوە دەگیرێت تاكو وڵاتەكە زیاتر پێش بكەوێت و، ئەگەر چی دۆخی ئاسیاش ئاڵۆزبێت، بەڵام پێگەی دەوڵەتی چین لەجیهاندا بەهێزتر ببێت. چین لەداهاتوودا بەهەنگاوی فراوانتر پێشدەكەوێت، ڕەچاوی ئەو واقیعەش دەكرێت كە تادێت ژمارەی هاووڵاتییانی چینی لەخاكی كۆماری میللی چیندا زیاتر دەبێت. لەگەڵ ئەو زیادبوونەشدا، پێویستە خواستە مادی و مەعنەوییەكانیان بۆ دابین بكرێت. تێبینییەكی تر كە زۆر بەتوندی سەرنجی مرۆڤ ڕادەكێشێت، ئەوەیە كە لەهەموو هەواڵ و زانیارییەكان سەبارەت بەم كۆنگرەیە جەختی لێكراوەتەوە، ئەوەیە ئەم كۆنگرەیە هەوڵ ئەدات بۆ باشتركردنی خۆشگوزەرانی هاوبەش بۆ هاووڵاتییان، بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی بناغەدار دەنرێت. پرۆژەی سەرلەنوێ دروستكردنەوەو بەهێزكردنی حیزب و، هەوڵدان بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەی چارەنوسی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی، هەمووان پێكەوە كاربكەن بۆ دروستكردنی دەوڵەتێكی سۆسیالیستی نوێ. پابەندبوون بە بەدەستهێنانی ڕێنیسانێكی گشتگیر و سەرتاپایی نەتەوەی چینی!.

هەموو ئەم ئامانجانە دەمانگەیەنن بە ئەنجامگیرییەكی گرنگ، ئەویش ئەوەیە حیزبی شیوعی چینی، بەتەواوی هاوسەنگی ڕاگرتووە لەنێوان ئەركە ناوخۆییەكانی، لەگەڵ چالاكییە نێودەوڵەتییەكانی لەگەڵ هەموو دەوڵەت و گەل و حیزبەكانی دەرەوەی چیندا.

لەپێناوی ئەوەی ئەو پێشكەوتنەی لەچین بەدەستهاتووە، ڕەنگدانەوەی هەبێت لەژیانی گەلانی تریشدا. بەبێ ڕەچاوكردنی ئەوەی ئەو گەلانەی تر، چ جۆرە سیستەمێكی سیاسی و ئابورییان هەیە، چونكە لەوێوە دەگەینە كۆمەڵگایەكی نێودەوڵەتی كە پڕبێت لە ئاشتی و ئاسایش و ئۆقرەیی بۆ هەموو نەتەوە كان. هەر لەم ڕێگەیەشەوە دەگەین ئامانج و بەرژەوەندی هەموو نەتەوەو نەژادەكان بەشێوەیەكی هاوسەنگ. لێرەشەوە بێگومان دەگەینە ئەو بیرۆكە مەزنەی كەمن خۆم ناوی دەنێم:

بیروباوەری یەك جیهان، یەك جیهانی پێكەوە گونجاوی فیكری وكرداریی! هیواخوازین سەرۆكی چین شی جینپینگ، گەلی چین، هەموو چاكەیەكیان هەبێت، بەردەوام لەهەموو سێكتەرەكاندا پێش بكەون، لەئامادەسازیدا بۆ ئەم كۆنگرە پڕ بایەخەش، كە لەڕووی نێودەوڵەتی و مێژوویشەوە گرنگە،شەقاوە مرۆییەكانی خۆی لەڕووی مرۆیی وئابوورییەوە بهاوێت و، ڕەنگدانەوەی لەسەر هەموو گەلانی سەرزەوی هەبێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.