نابێت ڕێگا بدرێت بەشکاندنی پەیکەرەکان

0

لەچەند ڕۆژەدا هێزێکی نادیار کە سەرچاوەکەی لایەنگران وخاوەن بیروباوەڕانی کۆنەخوازوکۆنەپەرست سەرچاوەیان گرتووە ،ئەو جۆرە کەسانە لەخۆیانەوە پەنا بۆ ئەو کارە دژە ئینسانی ودژە شارەستانی وزانستی هونەری پەیکەرتاشی یانەنابەن،بەئەم پەیکەرانە بە هەڕەشە دەزان لەسەر بیروباوەڕی کۆنەخوازی ودژە ئینسانیان لەگەڵ ئەوەشدا پەیکەرەکان بەبێ جوڵە وهەستن.ئەوەتا پەیکەری فەقێ احمدی دارەشمانێ شکێندراوە کە لەدەروازەی شاری قەڵادزێ داندراوە،بەڵام تائێستا بکەرانیان سزا نەدراون وئاشکرا نەکراون لەلایەن فەرمانگەکانی ئەمنێت وئاسایشی وپۆلیسی شاری قەڵادزێ وە،هەر ئەمڕۆ کە ٢-١-٢٠٢١هەواڵ بڵاوکراوەتەوە کە کۆڕەستانی قوربانی یەکانی کیمیابارانی شاری هەڵبجەیان شێواندووە وکێلەکانیان شکاندووە ،بەڵام بەرپرسانی ئەمنی وئاسائیش وپۆلیس هیچ تاوان بارێکیان دەستگیرنەکردووە وبەدواداچوونی دروستیان نەکردووە ،ئەوەتا دەگوترێت منداڵان ئەو کارەیان کردووە ئەوەش پاکەنەیە بۆ خودی ئەنجامدانی ڕووداوەکە،ڕاستەوخۆ لەبەرژەوەندی کۆنەخوازان وکۆنەپەرستاندایە.دوای ئەوەی هونەرمەندی پەیکەر ساز ( زیرەک میرە هەستا بە دروستکردنی پەیکەری ( پەی کەر ) لە شاری سلێمانی . و پەیکەرەکە لە پارکی نالیدا لە ماوەی ڕابوردوودا دانرا ، هەندێ کەس بەبێ گوێدانە بەهای هونەری و شارستانی هەستان بە تێکدان و شکاندنی بەشێک لە سیمای پەیکەرەکە و تا ئێستاش نازانرێت ئەنجام دەرانی کێن ،هیچ جۆرە لێپرسینەوەیەک وبەدواداچوونی دروست نەکرا لەلایەن هێزەئەمینێکانی پۆلیس وئاسائیش ،هیچ کەسێک سزانەدرا.ئەمەش ئەوە دەردەخات کە خودی سیستەم ودەسەڵاتی باشووری کوردستان کۆنەخوازو لایەنگرە بە هەبوونی هەر ڕەوتێکی کۆنەخوازودژە ئینسانی ودژە شارەستانی و پێشکەوتنخوازی .دەرئنجام پێویستە بۆ بەرگرتن بە شکاندن ولەناوبردنی هونەری پەیکارتاشی وشارەستانی ونوێخوازی خەڵکی ئازادیخوازوسیکۆلارویەکسانیخواز تێکۆشانی هاوپشتی وهاوخەباتی خۆیان چالاکانەتربکەن لەسەرجەم بوارەکانی کۆمەڵگادا بۆئەوەی کۆمەڵگایەکی مەدەنی وسێکۆلارودوورلە کۆنەخوازێ بنیادبندرێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.