دوای ڕفاندنی بازرگانێک ئازاد کرا

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/

 فەرمان چۆمانی /

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ڕاپەڕین بە ئەلتەرناتیڤی شورایی راگەیاند ” دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ٦/٩/٢٠٢٢ لە نێون گوندی میرەبەگ و ڕێگای چیای ماکۆک لە سنوری ناحیەی حاجیاوا ئۆتۆمبێلێکی جۆری لندکرۆزەر/وەنەوشە لەلایەن دوو کەسی نەناسراو فڕێندراوەو هەوڵی کوشتنی خاوەنەکەیشی دراوە کە بازرگانێکی خەڵکی ڕواندوزە بووە بەناوی(ا ی خ)”

سەرچاوەکە گوتیشی “دوای ئاگادار بوونی بنکەی ئاسایشی سەرکەپکان خاوەنەکەی ڕزگار کرا و دوای کاتژمێرێکیش لەچیای ماکۆک ئاسایشی سەرکەپکان بەهاوکاری ئاسایشی حاجیاوا توانی دەست بەسەر سەیارەکەدا بگرێت و بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، بەڵام تاکو ئێستا تۆمەتبارەکان دەستگیر نەکراون”

Leave A Reply

Your email address will not be published.