بەهۆی دەستدرێژی سیکسی یەوە خۆی کوشت

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

لەیەکێک لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەئێران ژنێک خۆی دەکوژێت ئەوژنە تەمەنی ٣٦ ساڵ بەناوی  شلێر ڕەسوڵی ،بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەخانەوادەی شلێرو هاوسێ یەکانەوە بڵاوبۆتەوە ،خۆکوژی شلێر بەهۆی ئەوە بووکە پیاوێک بەناوی گۆران قادری کە پێشەی چەکداری ڕژێمی ئیسلامی ئێرانە ئەم جاشە چۆتە ماڵی شلێر پێی گوتووە کەبچێت یارمەتی یان بدات بەهۆی ئەوەی ژنەکەی نەخۆشە وهاوسێیانە ، دواتر شلێر چۆتە ماڵی گۆران چۆتە نهۆمی دووەم بەڵام زانیوێتی ژنەکەی گۆران لەماڵ نییە بۆیە شلێر گەڕاوەتەوە بەڵام گۆران پەلاماری داوە دواتر شلێر لەپەنجەرەی ماڵی گۆرانی جاش خۆی هەڵداوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) دوای ٦ ڕۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

شلێر ڕەسوڵی خەڵکی گوندی چەشمییەر سەربە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان بوو ،لەدوایی ئەم ڕووداوە ژنان وخەڵکی تێکۆشەری شاری مەریوان دەستیان داوەتە خۆپیشاندان بۆ سزادانی ئەو تاوانبارەی کەهۆکاری خۆکوژی شلێر بووە،

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.