بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە کوڕو باوکێک برینداربوون
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند”بەیانی ئەمڕۆ هەینی 2؍9؍2022 لە قەزای کفری لەکاتی کارکردندا لەنێو ئاسن فرۆشەکانی دەرەوەی قەزاکە مین بەکوڕو باوکێکدا دەتەقیتەوە بەناوەکانی (ط – ح – ع ) لەدایکبووی 1979 و (ع – ط – ح) لەدایکبووی 2006 لەئەنجامدا هەردوکیان برینداربوون” مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، گووتیشی ” بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کفری کراون و پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە” .
پێویستە بگوترێت،ساڵانە دەیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆی پاشماوەی مین و تەقەمەنیەکانی حکومەتی بەعسی ڕووخاو دەبنە قوربانی، سەرەڕای هەبوونی ڕێکخراو و دەزگای هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنی.