وەڵامێک بۆ وەڵامە چماوەکەی بەرگریکاری کۆنەپارێزی کادیرێکی حزبی شیوعی !!
ئاوات ڕەسوڵ
پێش خوێندنەوە /
(دانانی وینە ونووسینەکان تەنها بۆئەوەیەکە ئێوەی ئازیز ئەم نووسینە وەکو گفتوگیەکی کراوە بخوێنەوە ،دوایی خوێنەوە هەر هاوڕێ یەک هەر ڕەخنەیەکی نووسی یان هەڵەیەکی بۆ ڕاست کردمەوە یان سەرنجێکی بۆ دەوڵەمەند کردنی بابەتەکە نووسی دەستی خۆش بێت )
ماوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کادیرێکی حیزبی شیوعی کوردستان بەناوی (بەختیار شەعبی ) بابەتێکی نوسی لەبارەی پێدا هەڵدانی مێژوویی ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کە بەرپرسی لقە،
منیش وەکو خوێنەرێک کۆمێنتێکم بۆ نووسی بەم جۆرە ( پارەی زۆری دزییان لەبەر دەستە هەقە دڵداری لەگەڵ بکەی و پێیدا هەڵبدەی کاکی مارکسی و شیوعی ،بەبۆنی پارەی نەوت کاس کراوی لەجیاتی داکۆکی لەمافی کرێکاران و چەوساوەکان بکەی بەڵام بەشان و باڵی بەرپرسانی بنەماڵەی دزو چەوسێنەر هەڵدەدەی !!) ،لەدوایی نووسینی ئەم کۆمێنتە کە دیرەکەی حزبی شیوعی کاکە بەختیار بەم جۆرە وەڵامی دامەوە (هەمیشە مارکسیەکان لەبەرەی هەق بوون، من باسی رابردووی تێکۆشەرێکم کردووە، کە لەنزیکەوە ناسیومە، ئەوە بەو مانایە نییە تەواوی کەسایەتیەکانی نێو پارتەکانی دی گەندەڵ بن، نا …با دیدگامان رۆشن کەینەوەو کوێرانە بڕیار نەدەین، بەڕێز باشترە تۆش تەنیا ناشیرینیەکان نەبینی ) .
یەکەم /خوێنەرانی ئازیز سی ساڵە کۆمەڵگای باشووری کوردستان بەدەست پارتی یەوە بەتوندترین شێوە دەچەوسێتەوە بە جێبەجێکردنی سیاسەتی بەتایبەتیکردنی کەرتەکانی گشتی وەک کارەبا وهاتوچۆ و وتەندروستی وخوێندن وپەروەردە وێڕای گەشەدان بەبێکاری وسەرکوت ودزو گەندەڵی وهێنانی سوپایی فاشیزمی دەوڵەتانی تورکیا وئێران هەروەها ئاوارەبوونی بەهەزارەها کەس بەهۆی نەبونی ئازادی نەبوونی کارەوە ،
کاکە بەختیار کە کادیرێکی شیوعی پێمان دەڵێت .با دیدگامان رۆشن کەینەوەو کوێرانە بڕیار نەدەین، بەڕێز باشترە تۆش تەنیا ناشیرینیەکان نەبینی لەنوسینەکەیدا.
بەڵام خوێنەرانی ئازیز ئێوە دادوەربن هیچ ئەندامی سەرکردایەتێکی پارتی هەیە بەگشتی و ئەو بەرپرسە لقەی کە کاکە بەختیار باسی دەکات لەدژی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس وکەسانی سیاسی شیوعی وکۆمۆنیست وئازادیخواز تەنها بۆئەوەی بکوژان دادگایی بکرێن و چووبێتە سەر شەقام یان وەزیرو بەرپرسێکی باڵای حکومی لەسەرلیستی پارتی بەهۆی دزی و گەندەڵی یەوە بەهۆی ناڕەزایەتی ئەوجۆرە پاڵەوانانەی پارتی یەوە کە کادیرەکەی شیوعی کاکە بەختیار بە شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرو قارەمان ناوی دەبات لەدژی دزی وگەندەڵی سزاداروە ، ئەگەر یەک وەزیر وبەرپرسی نەک پارتی بەڵکو یەکێتی وگۆڕان وئیسلامی یەکانیش سزا درابوو ئەوا من هەڵەم و منیش هەروەک کاکە بەختیار دەست بەلێدانی شاباش دەکەم بۆ پاڵەوانە دڵسۆزەکانی ناودەسەڵات .
دووەم /ئەزیزانی خوێنەر من بەچەند دێڕێک وەڵامی کاکە بەختیاری شیوعییم دایەوە بەم جۆرە ( مارکسی یەکان هەق بێژ بوون بەڵام هەر گیز بەشان وباڵی بۆرژوازی ودزو گەندەڵکارانیانیان هەڵنەداوە ،لەهیچ وشە و دێڕێکی کاڕڵ مارکس ولینین دا بەشان وباڵی بەرپرسێکی چەوسێنەری دا هەڵنەداوە ،!
ئەوەی تۆ بەشان وباڵی هەڵدادەی وشاباشی بۆ دەکەی ئەوە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی یە کە سی ساڵە دەسەڵاتدارە حیزبەکەی و بەئارەزوویی خۆی تەخشان وپەخشان بە پارەی دزی وگەندەڵی یەوە دەکات ! هەر ئەو حزبەیە خەڵک بەهۆی خۆپیشاندانەوە زیندانی دەکات وئازار وئەشکەنجە دەدات و خەڵکیش بێکار وهەژار و برسی دەکات .
ئەمانەکەی بەرگریی یان لەخەڵکی کوردستان کردووە بەڵام لای تۆ قارەمانن کاکی شیوعی ئەمانە تەنها فەرشی سووریان بۆ سوپایی فاشیزمی بەعس وئێران وتورکیا ڕاخستووە هەربۆیەش لەدەسەڵاتدا ماونەتەوە !
ئەی بۆچی دوو دێڕت لەسەر شوفێرانی زیندانیکراوی شاری هەولێر نەنووسی ئەی قارەمان؟؟ !!دڵنییام نازانی چەندکەسیش زیندانی کرابوون!!
سێ یەم . هاوڕێیانی ئازیز سەیرتر لەوە کاکەبەختیاری شیوعی دیسان دێت بابەتێک لەبارەی ڕەخنەکەمەوە دەنوسێت کە بەم جۆرە پێم خۆشە ئێوەش جۆری نووسینەکەی ببینن
( پەیامێك ی دەم کوتکەر بۆ ئاوات رەسول ، ڕاست بەو بڕۆ ڕێی شێران .
من ھەمیشە حەزم نەکردووە شەڕی ئەو کەسانە بکەم کەکلکیان لەشەڕە سەگ ( پچڕاوە ) ‘ بەڵام ھاوڕێیانی خۆشەویستم داوایان لێ کردم کە وەڵامی ( ئاوات ڕەسول ) ناوێك بدەمەوە کەتەشھیری پێ کردووم و بەبێ بەڵگە تاوانباری کردووم ‘ ئەگینا ئەوان وەڵامی توندیان دەبێت و ڕێگای دادگا دەگرن بۆ سەلماندنی ئەو قسانەی کەبۆمن ھەڵبەستراوە ‘ بۆیە ناچار بووم ئەم وەڵامەم ھەبێت :
١/ دیارە ئاوات رەسول نازانێت ‘ یان دەزانێت و خۆی گێل دەکات ‘ کە کاری حزبی لەگەڵ پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان (جیاوازیان ) ھەیە ‘ بۆ نموونە من وەك بەرپرسێکی حزبی شیوعی پەیامم بڵاو نەکردۆتەوە ‘ بەڵکو وەك شایەد حاڵێك ‘ ھەر بۆیە ناوبراو بە پێخواسی بەناو کەوتووە وشەلم کوێرم ناپارێزم ‘ دەستی بە تەشھیر کردن کردووە لەسەر بابەتێك کەلێی نازانێت .
٢/ من وەك شایەد حاڵێك باسی ھاوڕێیەکی خۆمم کردووە ‘ ئەوەی لێیم بینیوە ‘ نەك وەك کەسانێك بۆ بەرژەوەندی خۆیان (ڕەش دەکەنە سپی و سپیش دەکەنە ڕەش ) .
٣/ ئەوەی بنەماڵەی ئێمە دەناسێت ‘ دەزانێت ئێمە لەبێ پارەیی و کەم دەرامەتی نەھاتووینەتە ریزی حزبی شیوعی ‘ بەپێچەوانەوە ‘ئەوەی خەڵکی نەیبووە ئێمە ھەمان بووەو مولکەکانی بنەماڵەی دایك و باوکیشم شایەدی ئەو ڕاستییەن ‘ بۆیە من پێویستیم بە پارەو موڵک و مەزرەعە نەبووەو نییە .
٤/ بەدڵنییایەوە دەڵێم ‘ ئەگەر من وەك فەریکە شیوعییەکان بووام ‘ لەناوەوە (زەرد یان کەسك ) لەدەرەوەش سوور ‘ ئێستا گەورەترین پلەو پۆستم دەبوو کەمن ھەمیشە بیری لێ ناکەمەوە .
٥/ پێدا ھەڵدان کاری من نییە ‘ چونکە من قوتابی (جەمال حەیدەری و نافع یونس و عادل سەلیم ) ین ‘ ئەوانەی ھەمیشە بە باشیان گوتوە باش بەخراپیش خەراپ ‘ گەر باشەکان دژی بیرو بۆچونەکانیشیان بوو بن .
٦/ لەناو ھەموو حزبێك باش و خەراپ ھەیە بەحزبەکەی خۆیشمەوە (چەم بێ چەقەڵ نابێت ) ‘ کاك ئەحمەد کانیش یەکێکە لەو پارتییانەی کە مێژووی پاك بووە (بەعسی نەبووە ‘ بە بەڵگەش دەیسەلمێنم ) وەك شایەد حاڵێك ‘ چونکە من ڕۆژگارێك لە پەیمانگای تەکنیکی ناسیوومەو دەزانم چۆن بووە ‘ لەھەمان کات خەڵکی دیکە لەھەمان حزبەکەی کاك ئەحمەد لەگەڵمان بوو بەعسی بووە ‘ لێرە نامەوێت ناوەکەی بنووسم .
٧/ گەر گوتنی ڕاستی دوو ڕوویی بێت ‘ بەڵێ من دوو ڕووم .
٨/ تەشھیر کردن ‘ بەبێ بەڵگە ‘ قسەفڕێ دان بەبێ بنەما ‘ باجی خۆی ھەیە ‘ جارێ ھەربەوەندە وازدەھێنم لەسەر داوای ھاوڕێیانم ..
لەکۆتاییدا داو ا لەئاوات ڕەسوول دەکەم پێچەوانەی ئەوەی من نووسیوومە بسەلمێنێت ‘ ئەو کات قسەی ترم دەبێت .)
\وەڵامێک بۆ وەڵامە چماوەکەی بەردەم کۆنەپارێزی !!
یەکەم/کاکە بەختیاری شیوعی زۆر شێواوتر بەرگری لە دەسەڵاتی کۆنەپارێزی دەکات بەجۆرێک هێرش دەکاتە سەرم پێم دەڵێ دەم کوتکەر خوێنەرانی ئازیز لەزمانی کوردی دا دەم کوتکەر واتە ڕێگانەدان بە ڕەخنە گرتن و قسەکردن واتە قەدەغەکردنی بیروڕا و نووسین و گفتوگۆ لەبارەی بۆچوونەجیاوازەکانەوە !!
ئەمە مانای ئەوەدێت کاکە بەختیار خەڵک دەم کوت دەکات لەسەر ئەوەی کە هەرکەسێک ڕەخنە لەنووسینەکانی بگرێت کە بۆ بەرژەوەندی وسوودی بەرپرسانی دەسەڵات بنووسێت !! سەیرە کادیڕێکی شیوعی ئەم جۆرە فەرهەنگەی هەبێت لەنووسین !!
دووەم /
لەونووسینەی کاکە بەختیار ونووسینی کۆمێنتەکانی هاوڕێ یانی فەیسبوکی کەبەختار کە چەندین کادیرانی حیزبی شیوعی کوردستان بەشدارە بەڵام نەیان پرسی بۆچی باسی دەم کوتکردن دەکەی بۆبەرگریکردنێک لە بەرسێکی باڵای پارتی ؟!
من لێرە پرسیار دەکەم لەو هاوڕێ ئازیزانە و کاکە بەختیار بۆچی بەمن دەڵێ دەم کوتت دەکەم بەڵام خۆی و هاوڕێیانی کەپێی دەڵێن دەست خۆش بەڵام بۆچی باسی زیندانیکردنی شوفێرانی هەولێر ناکات ،ئەمە بۆچی وایە ؟!
ئەم شوفێرانەی هەولێریش خەڵکی کاسپ و زەحمەتکێشن بەهۆی ناڕەزایەتی لەدژی گرانی بەنزین و هینانەدی مافەکانیان هاتنە سەر شەقام بەڵام ماوەی مانگێک زیندانی کران کەچی هەواڵێکمان نەبیست لەبارەیانەوە کە ئەمە بە ڕێکەوتن نەبێت لەگەڵ دەسەڵاتدارانی چەوسێنەر ئەی چی یە شۆڕگێڕانی شیوعی ؟!
بەڕاستی سەیرە هەمووتان بەم بەختیارە دەڵێن دەست خۆش بەڵام ( ئاوات ڕەسوڵ ) پێی دەگوترێت دەم کوتت دەکەین هەروەک تاوانبارێک هەڕەشە وباسی دادگایی کردنی لەسەر کۆمێنت و نووسینەکەی لێ دەکەن !
هەمووتان بێ دەنگن لەبەختیار ئاخر کەی کادیری حیزبێکی کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕ وەڵامی ڕەخنەی بە دەم کوت کردن داوەتەوە بەڵام باشتر ئێوە و بەختیاریش گومان لە شیوعی و کۆمۆنیست بوون نەکەن چونکە هەروەک ئاسمان وزەوی فکری شیوعی وکۆمۆنیستی لێتانەوە دوورە . ئەزانی بۆچی لەبەرئەوەی مارکس دەڵێت بناغەی کۆمۆنیستی لەسەر ڕەخنە گرتن دامەزراوە.)
سێ یەم / کاکە بەختیاری شیوعی بەم جۆرە دەڵێت (کەتەشھیری پێ کردووم و بەبێ بەڵگە تاوانباری کردووم ‘ ئەگینا ئەوان وەڵامی توندیان دەبێت و ڕێگای دادگا دەگرن بۆ سەلماندنی ئەو قسانەی کەبۆمن ھەڵبەستراوە ، بەڕاستی سەیرە کادیرێکی حیزبی شیوعی لەسەر ئەوەی پێی بگوترێت بەشان باڵی بەرپرسێکی باڵای حیزبێکی دەسەڵاتدا هەڵمەدە لەبەرئەوەی لەگەڵ بەرنامەوبیروباوەڕی کۆمۆنیستی وشیوعی دا نایەتەوە بەڵام لەجیاتی گفتوگۆ لەبارەی جۆرە ڕەخنەکەوە کە خزمەتی ڕەوتی بزووتنەوەی چینایەتی بکات لەکوردستان کەچی هەڕەشەی دادگایی کردنم لێ دەکات !!
کاکە بەختیار گیان زۆرم پێ خۆشە بەیاساکان و بەرنامەی مانیڤێستی کۆمۆنیست پرۆسەی دادگایی کردن بەڕێوەبچێت نەک یاساکانی کۆنەپارێزی و چەوسانەوە کە بەهۆی کۆمێنت وڕەخنەو خەڵک ڕاپێچی دادگابکرێت .
سێ یەم / من لەنزیکەوە ئەو بەرپرسەی پارتی ناناسم کە لەبارەوە ڕەخنەم لێگرتوویی بەڵام بە بۆجوونی من نەک ئەو بەرپرسە بەڵکو هەموو بەرپرسەکانی وەک ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیری لق وناوچەکانیش لەگەڵ هەموو مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی وکادیرو مەڵبەند وکۆمیتەکانی (پارتی دیموکراتی کورستانی عێراق و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکەکانیشیانەوە بەشدار و هاوبەشی هەبوونی درێژەدانی سی ساڵەی دزی وگەندەڵی وسەرکوت وتیرۆرکردنی خەلکی مخالیفی خۆیان و ڕۆژنامەنووس و کوشتن وزیندانیکردنی خەڵکی ناڕازی خۆپیشاندەرو مردنی خانەنشینانن لەکاتی وەرگرنتی مووچەکانیان ، هەرکەسێکیش بەشان وباڵ و تێکۆشەر ناویان بێنێت ولایک ودەست خۆشی لەیەک کەسییان بکات ئەویش هاوبەشی سەرجەم تاوان ودزیی یەکانیانە ،
دوو بەرە هەیە لەکوردستان/
١- زاڵمان و چەوسێنەران .
٢- هەژاران و چەوساوەکان وکڕێکارانن ،
من ڕاشکاوانەوە دەڵێم من خۆم لەبەرەی دووەم دادەبینەمەوە ئامانجی من تێکۆشانە بۆ ڕێکخراوبوونی بەرەی دووەم کەبەرەی کڕێکاران وچەوساوەکانە لەبزوتنەوەیەکی جەماوەری چینایەتی دا کە دواتر بەتێکۆشانی یەکگرتووییان بەرەی یەکەم کە زاڵم و چەسێنەرانن کۆشک وتەلاریی سیستەمی دەسەڵاتی زاڵمانەیان بڕوخێنێت ، خەڵک خۆی ئیدارەی کۆمەڵگا بەڕیوەبەرێت لەڕێگای شوراکانیانەوە بە ئیدارەدانی شورایی.
دوا قسەم ئەوەیە باشترە ڕەخنەگرتن و گفتوگۆکان لەپێناوی گەشەدانی بزوتنەوەی جەماوەری چینایەتی کرێکاران وبێکاران و خەڵکی چەوساوەدابێتت نەک کەشەدانی پەرتەوازەیی و دوژمنایەتی ودووبەرەکی خەڵکی کۆمۆنیست وئازادیخواز ئامانجی من زۆر جیاوازە من کەس ڕاپێچی دادگاکانی بۆرژوازی ناکام وبەکسیش ناڵێم دەم کوتکەر ئەزانی بۆچی لەبەرئەوەی پەیامی من زۆر گەورەترە لەچمانەوەم لەبەردەم یاساکان وسیستەمی کۆنەپارێزی وچەسێنەردا ،بەردەوام پەیام و بیروباوەڕەکەم ونووسینەکانم لەپێناوی ڕزگاری چینی چەوساوەوکرێکاران وهەژارانە ئەزانم زۆر سەختە کۆمۆنیست بوون بەڵام هەتابمێننم کۆڵنادەم لەبەرئەوەی مرۆڤی ئازادیخواز نابێت هیچ سنوورێک بناسێت بۆ ڕەخنەگرتن لەپێناوی هێنانەدی ژیانێکی نوێ تر و باشتر بۆ کۆمەڵگاکەی و مرۆڤایەتی .



