پیرۆزبێت یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان!


پیرۆزبایی 
![?]()


ئاوات (عبدالرحمن رسول )
بەبیستنی هەواڵی یەکگرتنەوەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران زۆر دڵخۆش بووم ، هەربۆیە جوانترین وگەرمترین پیرۆزبایی لەسەرجەم کادیرو ئەندامانی ئەو دوو حیزبە دەکەم کە لەداهاتوویی تێکۆشانیان کاردەکەن لەژێر ناوی یەک حیزب کە ئەویش حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران .
هاوڕێ یانی ئازیز دەست خۆشیتان لێ دەکەم بەهیوام لە تێکۆشانی یەکگرتوویدا سەرکەوتووبن بۆ هێنانەدی ئازادی و کۆمەڵگایەکی باشتر و نوێ تردا .
هەر لێرەوە بە دەرفەتی دەزانم کە پێشنیار بۆ سەرجەم ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە لە جۆری بەرنامە و پلاتفۆری تێکۆشانیاندا لێکتری نیزیکن یان دەکرێت زیاتر نیزیکتر ببنەوە لەتێکۆشانی حیزبی وسیاسیان زۆر بەجێ یە کە هەنگاو بۆ یەکگرتنەوەیان لەگەڵ یەکتری بنێن یان هەنگاو بۆ تێکۆشانی هاوپشتی وهاوخەباتی سیاسی بێنن .
دەبێت ئەو ڕاستی یە بزانین هەر هەنگاوێک بۆ نزیک بوونەوە و یەکبوونی حیزبەکانی ئۆ پۆزیسۆنی ئێرانی بەگشتی و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان بەتایبەتی هەنگاوێکی زۆر کاریگەر و ئەرێنی دەبێت بۆ بەهێزکردن و گەشەدانی یەکگرتوویی جەماوەری خەڵکی ناڕازی ناخۆی ئێران و دەرەوەی ئێران کە ئێستا لە وڵاتانی تر ئاوارەییدا دەگوزەرێن بەهۆی چەوسانەوە وسەرکوتی ڕژێمی فاشیزمی ئاخوندی ئیسلامی ئێرانەوە ئاوارە بوون .
هەر لێرەوە پێشنیار دەکەم حیزب و ڕێکخراوانەی کە لەژێر ناوی کۆمەڵە دا هەریەکەیان بەناوێکەوە تێکۆشان دەکەن ئەوانیش ئەو هەنگاوە بنێنن بۆ یەکگرتوویی و هاوخەباتی سیاسی لەداهاتوویی تێکۆشانیان لەیەک ڕێکخراو یان یەک حیزبدا تێکۆشانیان درێژە پێبدەن .
ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە لەژێر ناوی کۆمۆنیستی دا تێکۆشان دەکەن باشتر بەرەو یەکگرتوویی لە تێکۆشانیان هەنگاوی کرداری بنێن .
چەندین حیزب و ڕێکخراو هەیە لەچوارچێوەی کۆمۆنیستی کرێکاری ی هەرگیز محاڵ و ناڕەوا نییە کە ببن بەیەک سەنگەری تێکۆشانی جەماوەری ،هەروەکو دەگوترێت هێز لە یەکبوون و یەکگرتوویی دا نەک لەپەرشوبڵاویی دا .
ئەزیزان لەگەڵ ئەوەی بیروباوەڕم جیاوازە و ڕەخنەم لەهەریەکە لەو حیزبانە لە هەریەکەیان هەیە بەڵام هەرگیز دڵخۆش نییم بە تێکۆشانی پەرتەوازەیی و لێکترازان و دووبەرەکی و ناخۆشی وشەڕی نێوانیان لەبەرئەوەی کە تەنها خەڵکی ناڕازیی لەچەوسانەوە و سەرکوتەکانی ژێر دەستی ڕژێمی فاشیزمی کۆماری ئیسلامی ئێران زەرەر دەکات ئەمەش بەهۆی ئەوەی هێزی زوڵم و زۆری وچەوسانەوە ونایەکسانی وبێ مافی و هەژاری بۆسەریان بەشیدەتر و گەشەسەنتر دەبێت .
ئەگەر ئەم هێڵە سیاسی یانە کە ئۆ پۆزیسیۆنی ئێرانن هەر یەکەیان بەپێی بەرنامە وپلاتفۆرمی سیاسی یان هەنگاو بۆ یەکگرتنەوە و تێکۆشانی هاوپشتی و یەکگرتوانە بێنن بۆ ڕوخانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران پشتیوانی خەباتی جەماوەری ناوخۆی ئێران بکەن بەدڵنییایی هەنگاوەکانی ڕزگاری و هێنانەدی کۆمەڵگایەکی ئازاد وباشتر زووتر بەدی دێت .
چەندە یەکگرتوویی سیاسی حیزب و هێزە ئۆپۆزیسۆنەکانی دژ بە ئێران بەهێز تربێت ئەوەندە ئێرادە و تێکۆشانی شۆڕگێڕانەی ناوخۆی جەماوەری بەهێزتر و پڕ کاریگەر تر دەبێت .
هەربۆیە هەزاران جار دەڵێم پیرۆزە ئەم یەکگرتنەوه ویەکبوونە تان تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر.
