ئەوان دەترسن!!

0
ئەوان دەترسن ـــ
لە ڕێگا کانی ئازادی…!!
دەرگاکانی کڵۆم دەکەن،،،،
دەنگە بڵندەکان خامۆش دەکەن…!!!
قەڵەمەکانمان دەشکێنن…
وەک ڕەشەبا هەرچی هەیە
دەیفڕێنن..!!!
ئەوان ترسنۆکن ــــ
لە کۆترە سپیەکانیش کە مژدە
بەخشی ئازادین ڕادەکەن
گوێکانیان دادەخەن…!!!
ڕاوچیەکی دڕندەن و
چڵە گەنمەکانیش پێشێل
دەکەن..!!!!
ئەوان ترسنۆکن ــــ
پەڕەی گوڵە سورەکانیش
ئەپڕوکێنن ..!!!
ئەوان ترسنۆکن ــــ
لە ترپەی دڵی شیعرێ دەترسن
لە هەناسەی درامایە سڵ دەکەن
بە فڵچەی سەر تابلۆیە
زامداردەبن..!!!!!
دەستبەدزینی واڵە کانیشمان
دەکەن..!!!
ئای کە مرۆڤگەلێکی بێ
ئەرزشن..!!!!
قەزەمێکی بێ هێزو
مل هوڕێکی مەیدانی نامەردین..!!!!
گەر خەرمانی هەست و بیرم
بسوتێنن
گوڵی ئازادی لە سەرادا دەچێنم..!!!!!
پەری عەبدە
Leave A Reply

Your email address will not be published.