ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی /کردەوەی تیرۆریستی لەدژی ڕۆژنامەنوس وچالاکوانی سیاسی قادر نادر بەتوندترین شیوە شەرمەزار دەکات !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

لەوڵاتی سوید یەکێک لەڕۆژنامەنووسە چالاک و ڕادیکاڵەکانی باشووری کوردستان بەناوی قادر نادر بەمەبەستی کوشتن هێرش دەكرێتە سەری ،بەڵام ڕزگاری دەبێت . سەبارەت بەو هێرشە تیرۆریستی یە رۆژنامەنووس قادر ناردر لە گرتیەکی ڤیدۆیی دا کە لەپەیجەکەی خۆی دا بڵاوکردۆتەوە دەڵێت ئەو هێرشانە نامانترسێنێت و بەردەوام دەبین.
ئەم ڕۆژنامە نووسە چالاکی یەکانی وەک ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕادیکاڵ و دڵسۆز بەخەڵک بڵاودەکاتەوە هەر بەهۆی چالاکی و تێکۆشانەکانی یەوە شەوی رابردوو لە شاری ستۆكهۆڵمی سوید لەبەردەم ماڵەكەی خۆی چەند كەسێك هێرش دەكەنە سەری .
رۆژنامەنوس و چالاكی سیاسی (قادر نادر).
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا قادر نادر دەڵێت: دوێنێ هەوڵێكی نەزۆكانە درا، ئەوەش چاوەڕوانكراوە، ئێمە بێباكین لەو هێرشانە.
ئێمە وەک ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی وێڕایی ئەوە ئەم هێرەشەتیرۆریستی یە بۆسەر ڕۆژنامەنوس وچالاکوانی سیاسی قادر نادر بەتوندترین شێوە مەحکوم و شەرمەزار دەکەین ، لەهەمان کاتیشدا حکومەتی سوید بەبەرپرس دەزانین بۆ پاراستنی گیانی چالاکوانی سیاسی وڕۆژنامەنووس قادر نادر .
بەهیوایی سەلامەتی و سەرکەوتنی ئەو ڕۆژنامەنووسە و تەواوی ئازادیخوازویەکسانیخوازان کە دڵسۆزانە تێکۆشان بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان دەکەن .
نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی
ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی
١٩/٨/٢٠٢٢