سەلمان روشدی

0
كارزان گلی
ئایەتە شەیتانییەكانی سەلمان روشدی، تەنیا مەترسی نەبووە بۆ سەر گیانی نووسەر، نەخێر هەر كەسێك ئەو كتێبەی وەرگێڕابێتە سەر زمانێكی تر، ئەویش دووچاری هەڕەشە و كوشتن بووەتەوە.
هەموو ئەو هێرش و تۆمەتانەش بۆ فەتوایەكی خومەینی دەگەڕێتەوە، كاتێك رۆمانەكەی بەشەیتانی كرد و فەرمانی كوشتنی روشدیشیدا.
وەرگێڕی ژاپۆنی (Hitoshi Igrashi)، ئایەتە شەیتانییەكانی وەرگێڕایە سەر زمانی ژاپۆنی، بەڵام لە 1991، ئەو وەرگێرە بەدەستی ئیسلامییەكان دەكوژرێت.
هەر هەمان رۆمان وەرگێردراوەتە سەر زمانی ئیتاڵی، وەرگێڕەكەی كە Ettore Capriole ، ئەویش هێرشی كرایە سەر و زۆر بە سەختی بریندار بوو.
هەروەها William Nygaard، رۆمانەكەی بۆ سەر زمانی نەرویژی وەرگێڕا، ئەویش لەلایەن ئیسلامییەكانەوە بە چەك هێرشی كرایە سەر و بە سەختی بریندار كرا.
تۆ كە نەتوانیت بە فیكر وەڵامی فیكرێكی تر بدەیتەوە، لەرێگەی هێزیشەوە بتەوێت فیكری بەرامبەرت كپ بكەیت، كەواتە تۆ بڕوات تەنانەت بە فیكری خۆشت نییە.
ئایتە شەیتانییەكان، دژی ئیسلام نەبووە وەكوو ئەوەی باس دەكرێت، دژی ئەو سیستەمە سیاسییە خراپ و فاشیستەی ئەوكاتی ئێران بووە، كە خومەینی رابەری بووە، هەربۆیە خومەینی فەرمانی كوشتنی روشدی داوە.
گەر سەلمان روشدی ئەوەندە دژی دین بوبێت، ئەی بۆچی لە دوو رۆمانی پێشووتریدا، هەر ئەو سیستەمە سیاسییەی ئەوكاتی ئێران خەڵاتی باشترین رۆماننووسی پێشكەش كردووە.
هەر بۆ زانیاریتان، ئایتە شەیتانییەكان، لە لایەن نووسەری كۆچكردووی تورك، عەزیز نەسینەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی توركی، بەو هۆیەوە نەسین چەندین جار رووبەڕووی هێرش و سووكایەتی بووەتەوە، جارێكیش ویستیان نەسین بسووتێنن و سەركەوتوو نەبوون.
Leave A Reply

Your email address will not be published.