مل ملانێی پشکەکانی سەرمایەو گەمەی گۆڕانکاریە سیاسیەکانو خۆسازدانەوە (بنیات نانەوە )

0

ئەکرەم غەریب 

سەرەتا ئەوە گرنگە یادی بخەینەوە کەقوڵی و بەردەوامی قەیرانەکانی دەهەی ڕابردو کەچۆن ئەمریکای هەژاند وەک پەتایەکیش ڕویکردە چین وڤایرۆسی کرۆنای بەرهەمهێنا وەک جەنگێکی بایلۆژی تا پەردەپۆشی ئەوقەیرانانەبکا ئەمە جگەلەجەنگە درێژخایەنەکانی تالیبان وئەڤغانستانو داعش وبەهاری عەرەبی وسوریاویەمەن و تازەترینیان جەنگی ڕوسیاوئۆکراین وجەنگی خۆراکی ،ئەم قەیرانەسەراپاگیرە هەرلەپیشە سازیەوە بۆئابوری ودارای وتەندروستی و گرانیەوە هەتا ناوبچوکترین ناوەندی کۆمەڵایەتی گرتوەتەوە هەتادێت زیاتر و زیاتر قوڵ دەبێتەوە بەجۆڕێک کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خستوەتەبەرهەڕەشەی مانونەمان هەرلەجەنگەدرێژخایەنەکانەوەبۆجەنگی بایلۆجی وخۆراکی ئەتۆمی ،کاریگەریەکانی بەتەواوی دنیاوە دیارە،دابەزینی بەهای دراوی زۆرینەی وڵاتان بەرزبونەوەی نرخی خۆراکی وپێداویستیەکانی ژیان قوڵ بونەوەی هەرڕۆژەی زیاتری قڵیشتەکۆمەڵایەتی وچینایەتیەکان فراوانبونی ڕێژەی بێکاری زیاتر لەجاران؟
هەڵکشانی برسێتی ونەداری ،،بڵاوبونەوەی چەندین جۆری ڤایرۆسو‌ نەخۆشی مایەپوچ بونی گەلێک لەکۆمپانیابچوکەکان قەرزاربون ی زۆرینەی وڵاتان دەست ئاواڵابونی بانکی دراوی نێودەوڵەتی زیادبونی کارەساتە بەناوسروشتیە کانو تێکدانی ژینگە ،دەستەڵاتداربونی هەرچی زیاتری کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان ،هەموئەمانەدەرهاویشتەی قەیرانەکانی ئەوسیستەمەن کەتائێستا ئومێدێک بۆچارەسەری نی یە .
هەرئەمەش وایکردوە کە سەرمایەو خاوەن پشکەکان بەشوێن خۆسازدانەوەیەکی نوێ وەبن وگۆڕانکاری لەهەڵوێستەکانوڕکابەریەکانیاندا بکەن سەرلەنوێ خۆیان سازبدەنەوە تابەکەمترین زیان لەوقەیرانانەڕزگاریان بێت بەپێی هەواڵی ژوڕنالیستەکان ڕەنگەئەوە بۆزۆرینە چاوەڕوانکراو نەبێت ئەوانەجاڕی جەنگی ئەتۆمیان دەدا ڕێکەوتنی بازرگانی خۆراکی بەرهەمهێنا لەنێوان ڕوسیاوئۆکراین گەمارۆی ئابوری لەسەرڕوسیایە ویۆروی ئەوروپی هەرەسی هێنا سوڵتانی سونە کڕنوش بۆمەرجەعی شیعەی هەزاران ساڵەی دوژمنی دەبا کۆبونەوەی پۆتینی شیوعی لەتاران لەگە ڵ ئیماموسوڵتانی ئیسلامیەتوندڕەوەکان پێک دێت ئەمریکای مۆدێڕنە لەگەڵ سعودیەی تیرۆرستی خاشقچی ئاشتەوای دەبەستێ .
کرانەوەی هێڵی هەوای ئیسرائیل وسعودیە و ،ڕێکەوتن نامەی ئیسلام وجویی بەرهەم دێنێ هەموئەوانە ئاڵوگۆڕێکی بەرژەوەندی خوازانەی سەرلەنوێ خۆسازدانەوەی سەرمایەوخاوەنپشکەکانە،ئەوەبەرژەوەندیەهاوبەشوهاوپشکەکانە کەهەمودژبەیەکەکان کۆدەکاتەوە،خاوەن پشکەکان بەجوڵاندنی بوکەڵەسیاسیەکانیان دەیانەوێ ناڕەزایەتی شەقامو چەق بەستوی قەیرانەکان لەجەماوەربشارنەوەوبەلاڕێدابەرن جەنگی برسێتی بگۆڕن بەجەنگی بەرژەوەندیەکانی خۆیان هەربۆیە شەقامی شیعەی عێراقی هاتوهاواری دژە فاشستی لێ بەرزدەبێتەوە سینارێویەکی نوێ دادەڕێژێ تابەرژەوەندیەهاوپشکەکانی لەگە ئەمریکا بپارێزێ،کەسینارێویەکی هاوبەشە تاخوێنی خەڵکی زیاترتیابڕژێ .
ئەوەی لەم خۆسازدانەوەیەوپشکەهاوبەشەکانەوەبەدی دەکرێ نەئەمریکا دژبەڕوسیاوئێرانە نەتورکیای سەربەناتۆ دژبە ڕوسە شوعیەکانە ،نەشوعیەڕوسەکان دوژمنی موسڵمانە شیعەوسونەکانە نەپارتی دژبەعێراقەونەپەکەکەدوژمنی خێڵی بارزانە هەموان هاوبەشوهاوپشکن لەبەتاڵان بردنی سەروەتوسامانی کرێکارانوڕەنجدەران تەنها جەنگ جەنگی چینایەتی یە خاوەسەرمایەوپشکەکان خۆیان سازدەدەنەوەوجێگادەگۆڕن گۆڕانکاریەک بۆپاراستنی بەرژەوەندی وپشکەکانیان بەڵام بەداخەوەلەبەرنەبونی تێڕوانینی چینایەتی خەریکەخەباتی جەماوەری دژبەهەژاریوبرسێتی ڕادەکێشرێتە ژێرهەژمۆنی کۆنەپەرستانەترین ڕەوتی مەزهەبی سەدریەکان بەناودژبەفاشیزمی تورکیا.
بەداخەوە بزوتنەوەچەپی(چەپیزمی ) وکۆمۆنیستەکانیش لەڕەوتێکی ڕیفراندۆمچیەوە بونە تەڕەوتێکی فاشستی نەتەوەی ژێردەست دژبەڕەوتی فاشیزمی نەتەوەی سەردەست ،بێ لەبەرچاوگرتنی خەباتی چینایەتی و پەیوەندیە کانی کاروبەرهەم هێنان ،بۆیەگرنگە ڕێگەنەدرێ ئەوگەمەسیاسیانە هەستوسۆزی خەڵک بەلاڕێدا بەرێ ودوای ڕەوتێکی دژەفاشیزم بکەوێ کەجگەلەگەمەیەکی سیاسی هیچی دی نیە .
بایکۆتی کاڵای تورکی وەک ڕیکلامی باشی کۆکا کۆلا لەبیبسی کۆلا زیاترنیە ،،،ئەم ئاڵوگۆڕەنوێ یە پێویستی بەتێڕوانینی نوێ یە وەئەرکی نوێ دەخاتەبەردەم بزوتنەوەنوێ یەکان تەنهائامرازی ئەوخەباتەش کۆمیتەشۆڕشگێڕەکانە نەک دواکەوتنی ڕەوتەشۆڤێنیەکان کەبەهیچ شێوەیە ئامانجی خەباتی ئێمەکرێکاران نی یە .
Leave A Reply

Your email address will not be published.