کەوتنی بۆریس جۆنسۆن سەرکەوتنێکە بۆ ئازادیخوازانی کوردستان

کاوە نادر قادر
دەرکردنی بۆریس جۆنسۆنBoris Johnson کە لە(١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ هەتا٩ی تەممووزی ٢٠١٨ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە وکۆمۆنوێلت و لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا تا ٧ی تەمموزی ٢٠٢٢، بووە) دوای دەستکێشانەوەی ٥٤ وەزیرو لێپرسراوی گەورەی دیکەی کابینەکەی هات.
جۆنسۆن ئەگەر بەرەچەڵەک، چەرکەسێکی خەڵکی تورکیا بووە، باپیرەی لەترسی کەمالیستەکان رایکردبووە بەریتانیا لەبری ئەوەی دژی ئەو فەلسەفە بێ کە دەوڵەتی تورکیای لەسەر بیناکرابوو، ئەوا، راوبۆچونێکی کۆلۆنیالیستی هەبوو لەسەر ئیرلاندای باکوورو ئوسکتلاندا، بەتایبەتی لەسەر “پرسی کوردستان” لەگەڵ ئەوەدا بووە، کە دەبێ ئەو پرسە بەپێی هەرێنامەی شومی لۆزاندا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ و کاری بەو میتۆدە دەکرد کە زادەکەی لۆزانی لێ کەوتبۆوە و بەردەوام پشتیوانی لەسیاسەتەکانی ئەردۆگان دەکرد. یەکێ لەو کەسانە بووە، لەژێرەوە پشتیوانی لەهێرشەکانی تورکیای کردووە بۆ سەر رۆژئاوا. لە کاتی هێرشە فرە لایەنەکەی سەر زیندانی پیشەسازی حەسەکە لە سەری ساڵی ٢٠٢٢، بەریتانییەکان لێپرسراوی ئاسایشی ئەو زیندانە بوون، چەندین فەلتەی ئەمنیان دروست کردبوو بۆزەمینە خۆشکردنی ئەو هێرشەی داعشی تیرۆرست و گورزوەشاندن لە هێزەکانی قەسەدە. ئەوجا لە باشووری کوردستان، یەکێ لەو کەسانە بووە کە دژ بە پرۆسەی راپرسییەکەی باشووری کوردستان ٢٠١٧ و زۆر پشتیوانی لەو هێزانە کردووە، کە رۆڵی خراپیان هەبووە لە هاندان بۆ شەڕی نێوان هێزە کوردییەکان لەگەڵ PKK ومانەوەی کورد وەک بەشێک لەعێراق، بەو مەرجانەی کە عێراقییەکان دەستنیشانی دەکەن نەک وەک لە دەستووری ٢٠٠٥ دا هاتووە .بۆیە دەکرێ بگوترێ لێرەدا:
_ لادانی بۆریس جۆنسۆن یەکەم لێدانی بەردە لە “کێلی مەلای” کێلەبەردانەکەی شەڕی ئۆکرانیا، راستە رەوشە ناوخۆییەکان وفەزیحەتەکانی جۆنسۆن، زەمینەی کەوتنی خۆش کرد، بەڵام ئەو کەوتنەی، بێ رەهەندی دەرەکی نەبوو، کە هاندەری سەرەکی شەڕی ئۆکرینا بوو، وەک دیکۆمێنتەکانی کە روسیا بڵاوی کردنەوە و تۆمەتباری دەکەن بەوەی پەیوەندی هەواڵگری لەگەڵ “KGB” هەبووە.
_لادانی سەرۆک وەزیرانی بەریتانی نەک دەست لەکارکێشانەوەی بۆ زۆرینەی بەریتانییەکان، رەنگە بۆ ئەوروپییەکانیش، مژدەیەکی خۆش بوو، وەک لەراپرسییەکان دەرکەوتووە کە ٧٢%ی بەریتانییەکان بەو بڕیارە خۆشحاڵن.
_ لاچوونی بۆریس جۆنسۆن،کە گەورەترین پشتیوانی ئەردوگان و هێزە کۆنپارێزەکانی کوردستان بوو، زەمینەیەکی نوێ خۆش دەکا بۆ نێزیک بوونەوی هێزە کوردییەکان لەگەڵ یەکتر.
لاچوونی بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی پارتی پاریزگاران و سەرۆک وەزیرانی بەریتانی، نیشانەی سەرنەکەوتنیولاتانی رۆژئاوایە لەبوێرە ناوخۆیی و دەرەکیەکانیان کە ناوبراو زۆر گرێدراوی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانی ئەتەلسی (ناتۆ)ورشترین سەرۆکەکانی ئەورپا بوو بۆ شەڕێ ئۆکرینا، کە بەردەام ببووە جێگەی ئیستفزازی روسەکان، تەنانەت تویتەکەی دیمیتری میدیفیدفی سەرۆکی پێشووی روسیا “نێزیکترین دۆستەکانی ئۆکرینا ماڵئاوایی لەدەسەڵات دەکا و چاوەڕێی هەمان شتین لە ئەلمانیاو پۆڵەنداو وڵاتانی بەڵتیق، رووبدا”، لەراستیدا بەهەمان وشەکانی میدیفیدف دەڵێینەوە، یەکێ لەکۆڵەگە وپشتیوانی ئەردوگان و….، لەدەسەڵات ماڵئاواییان کردو نەخشە لەوانەی دیکەش بێ کە هەڵویستی نەرێنانەیان هەیە لەبەرامبەر دۆزی کوردستان .
٨ی تمموزی ٢٠٢٢