کام سەرکردەی شیوعی (کۆمۆنیستی ) ؟!!

0

ئاوات (عبدالرحمن رسول )

سەرکردەی کۆمۆنیستی واتە ڕۆڵی پێشڕەوایەتی بینین و ژیلەمۆی ڕێکخستنی بنیادنان وبوژانەوەی بزوتنەوەی کرێکاری و ڕێکخراو کردنی جەماوەری ناڕازی لەدژی چەوسانەوەو نایەکسانی و بێکاری وهەژاری .
هەرکاتێک سەرکردە نەتوانێت ئەوە بکات خەڵکی چەوساوەوکرێکارو بێکار وزەحمەتکێشان پێویستیان پێ یەتی (لە ڕێکخستنی ناڕەزایەتی و ڕابەرایەتی وپێشڕەوی ناڕەزایەتی یەکانی کۆمەڵگا ) کەوایەپێشڕەو و سەرکردەنییە ، لەکاتێکدا ڕێژەی بێکاری و برسێتی وچەوسانەوە بەرز بێتەوە لەهەمان کاتدا ڕێژەی لایەنگرانی ئەو حیزبە شیوعی و کۆمۆنیستی یە کەم بێتەوە ئەمەبەمانای ئەوەیە نە سەرۆک و سکرتێرو نە مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی و کۆمیتەی ناوەندی فڕیان بەسەر شیوعی و کۆمۆنیست بوونەوە نییە !!
ئەمەنیش تەنها بەدوایی هەبوونی سوود و بەرژەوەندی کەسی و بنەماڵەیی خۆیانەوەن هەروەک بەرپرسانی حیزبە بۆرژوازی و سەرمایەدارەکان و نووسەرە لیبڕاڵ ومحافیزکارەکانی تری کۆمەڵگا.
ئەی هاوار،خەڵاتی چی ؟ کاتێک دەڵێن فڵان سەرکردە خەڵات کرا !!!
ئایا توانیوێتی پێشڕەوایەتی کام ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانی کرێکاران وزەحمەتکێشانی چەوساوەکان لەدژی نابەرابەری وچەوسانەوەو بێ مافی یەکانیان بکات ؟
ئایا لەکام بەشەی کۆمەڵگا ڕۆڵی ڕێکخستنی پێشڕەوایەتی بینیوە لەناو خەڵکی بێکار و هەژاردا ؟!
ئەمانە هەرگیز ڕابەرو سەرکردەی خەڵکی چەوساوە و شیوعی نین .!
لەناو بارەگا ونووسینگەکانی چا و قاوە خواردنەوە هیچ سەرکردەیەکی کۆمۆنیستی و کرێکاری دروست نابێت بەڵکو لە شەقامەکانەوە دەبێت ڕابەری دڵسۆزانەی شۆڕشگێڕی کۆمۆنیستی بێتەکایەوە .
سەرئەنجام دروست ئەوەیە لە شەقام وخیابانەکانەوە بە گەشەدانی ڕێکخراوبوونی بزووتنەوەی جەماوەری چینایەتی ڕابەرایەتی شۆڕشگێڕی ئازادیخوازویەکسانیخوازومرۆڤ دۆستی کۆمۆنیست لەدایک بێت ببێتە ژیلەمۆی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر و نوێتر .
Leave A Reply

Your email address will not be published.