گەندەڵیەکی تری نێچیرڤان بارزانی ئاشکرابو، سیاسی یان قاچاخچی یان تاوانکار،

شنیار ئەنوەر
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕێکخراوی ( تاوانی ڕێکخراوو پرۆژەی ڕاپۆرتی گەندەڵی) کە کاری ئاشراکردنی گەندەڵیە لە دنیادا، لە تازەترین ڕاپۆرتیاندا گەندەڵی و تاوان و شوشتنەوەی پارەی ئیمپراتۆرە گەندەڵیەکەی بارزانی ئاشکرا کردوە.
ڕاپۆرتەکە تەرکیزی کردۆتە سەر بازرگانی جگەرەی قاچاغ کە نێچیر بارزانی خاوەنی هەشتە لەسەدی ئەو بازرگانییە لە عێراقدا وە چەندین کارگەری بەرهەمهێنانی جگەرەی ساختە لە عێراق و کوردستان دروستکردوە کەلەمەدا یەکێتی و ماڵی تاڵەبانی شەریکن بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەبپێی ئەم ڕاپۆرتە داهاتی ساڵانەی ئەم بازرگانیە زیاد لەسەد ملێۆن دۆلارە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ناوی چەند کەسێک هاتوە کە لە پشتەوە کار بۆ نيچیربارزانی دەکەن لەوانە سەعید بارزانی، لەگەڵ هاوڵاتیەکەی ئاشوری بەناوی نزار حەنە ناسری کە نزارو سەعید پێکەوە تەنها قاچاخچێتی بواری جگەرەیان بۆ نێچیربارزانی نەکردوە بەتەنیا بەڵکو بەبەهای ملێیارەها دۆلار پرۆژەکانی دریم سیتی و گوندی ئینگلیزی و چەند پرۆژەیەکی تر بۆ نێچیربارزانی بەڕێوەدەبەن، هەروەها بەپێی بەڵگەکان نزارو سەعید بارزانی موڵکو پرۆژەی زەبەلاحیان لە لوبنان و قوبرس و تورکیا تۆمارکردوە بەرهەمە قاچاغەکانیان کە لەکوردستان بەرهەمی دەهێنن بەهەمو جیهاندا بڵاودەکەنەوە.
هەروەها بەڵگەکان باس لە بازرگانی دەکات لەگەڵ داعشدا وە پێشتریش نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عودەی کوڕی سەدامدا شەریک بون لە بازرگانی نەوتی قاچاغ و جگەرەی قاچاغدا.
ئەو سەعید بارزانیە خانویەکی بەبڕی حەوت ملێۆن دۆلار لە مەکڵینی ڤێرجینا لە ئەمەریکا کڕیوە ( کە پێشتر بە ڤیدۆ کۆشکەکانم پیشاندان) پاشان بە بێ بەرامبەر خاوەندارێتی ئەو موڵکە دەگوازرێتەوە بۆ نەبیلەی ژنی نێچیر)
لە دوێنەوە چاوەڕێم میدیاکان باسی بکەن بەڵام دیارە هیچ کەسێک ناوێرێ خۆی بات لە قەرەی ( شێخی گەندەڵی)
چیرۆکێک هەیە کە کاتی خۆی کۆسرەت رەسول سەرۆکی حکومەت بو لە هەولێر، نێچیرڤان دەستدەکان بەتاڵانکردنی بەنداوی بێخمە باشان کۆسرەت ڕەسول بانگی دەکات لەسەر داوای مەسعود بارزانی کە لێپرسینەوەی لێبکات کەبۆ دەستی داوەتە قاچاخچێتی و تالانکردنی بەنداوی بێخمە، لە وەلامدا نێچیرڤان دەڵێت، من چیتر نامەوێت دەست لە حەمایل خان پانکەمەوە، واتە تاو ئەکاتە نێچیرڤان بەردەستێکی حەمایل خان بوە. بەڵام ئێستا باندی تاوانکاری و قاچاغچێتی لە دنیادا بڵاوکردۆتەوە و ئیمپراتۆرێتێکی بۆخۆی دروستکردوە.
کە با ئەو خەبەرە خۆشە بەم بە نێچیر کە هەوڵەکانی پارە ششتنەوەکانی بەتایبەت لە ئەمەریکا هەروا بە ئاسانی لێی دەرناچێت.
ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ چەند دەزگایەکی ئەمەریکی کاردەکەین و بەشێکی زۆری لەم بەڵگانە پێش بڵاوبونەوەی بە دەستی ئێمە گەیشتوە بەتایبەت ئەو بەشەی کە پەیوەندی بە بازرگانی کردنەوە هەیە لەگەڵ داعش.