حزبی شیوعی سوید ئیدانەی ڕێککەوتنی سوید و تورکیا دەکات.

دەقی ڕاگەیەنراوی حزبی شیوعی سوید :
ڕیکەوتن لەگەڵ تورکیا، جارێکی تر سروشتی ڕاستەقینەی سۆشیال دیموکراتەکان دەردەخات.
دوا بەدوای ڕیکەوتنەکە، ڕاستەوخۆ تورکیا داوا لە سوید دەکات کە ئەو کەسانەی بۆ بگەڕینێتەوە کە لە سوید دەژین و لە زوڵم و ستەمی تورکیا پەنایان بردووە بۆ ووڵاتی سوید و مافی پەناهەندەییان هەیە و پارێزراون لە هەڕەشەی کوشتن.
لە پێناو بوون بە ئەندام لە ناتۆ، بۆرجوازییەکان و حکومەتی سۆسیالدیموکراتەکان خۆیان داماڵی لەوەی کە پێی دەڵێن مافەکانی مرۆڤ، ئەمەش بۆ ئەوەی بە خێرایی سوید ببێتە ئەندامێکی تەواوی هاوپەیمانییەکی سەربازی ئیمپرلیالیستی ( ناتۆ) ئامادەن بابەتەکانی تورکیا بکەن بە بابەتی خۆیان و ئەوانەی کە حکومەتی تورکیا پێیان بڵێ تیرۆرست، ئەوا بەهەمان شێوە حکومەتی سویدیشبە تیرۆریست ناویان ببات و هاوکاری یەکتری بکەن لەو ڕووەوە.
هەڵبەتە هەموو ئەو هەوڵ و کۆششانەی سۆسیالدیموکراتەکان دەیدەن بۆ بوون بە ئەندامی سوید لە ناو ناتۆ دا، ئێمەی سەرسام نەکردووە.
سۆسیالدیموکراتەکان وا خۆیان پیشاندا کە دوودڵن لە بوون بە ئەندام لە ناتۆ، بەڵام پەنایان برد بۆ هەموو شێوازێک بۆ زامن کردنی کێبڕکیی سەرمایەداری قۆرخکاری بازار و زامنکردنی بازاڕی نوێ بۆیان بەلایەنی کەم فرۆشتنی چەك.
ڕیککەوتن لەگەڵ تورکیا دا و بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانی ئیمپریالییەکان، ئەوە ئاشکرا دەکات کە مافە دیموکراتییەکانی هاوڵاتیان لە مەترسیدایە و بۆ پاراستنی ئەو مافانەو بە دەستهێنانەوەیان تەنها ڕیگامان تێکۆشانە بۆ سۆشیالیزم.
حزبی شیوعی سویدی سەرکۆنەی ئەو ڕێکەوتنەی نێوان حکومەتی سۆسیالدیموکراتەکان و تورکیا دەکات و بەهەمانشیوە چوونە ناوەوەی سوید بۆ ناتۆ سەرکۆنە دەکەین.