جەنگی بەناوسوتەمەنی یان جەنگی پشکەکانی سەرمایە

0

ئەکرەم غەریب 

سەرەتا ڕەنگە ئەوەگرنگ بێت یادی بخەینەوە کەلەدوای شکستی سەرمایەداری دەوڵەتیەوە گەشەی سەرمایە زۆرزیاتر فراوان بوە لەسەربنەمای پشکەکان ،هەرئەوفراوانبونی تۆڕانە ی خاوەن پشکەکان ناونراوە جیهانگیری ،هەربەو واتایەی خاوەن سەرمایە لەهەرکوێ بێتولەهەرکوێ بیەوێ پشکی دیاریکراوی لەسەرمایەگوزاریدا دەبێت،کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان، نە وابەستە بەسنوری جگرافیاونەهیچ دینونەتەوەوکەلتورێکن هیچ وڵاتوناوچەیەکیش ناتوانێت داخراوسەربەخۆبێت لەبەرامبەریاندا .
لەئەنجامی کێ بەرکێی کۆمپانیاکان سوتەمەنی گرنگیەکی زیاتری پەیداکردوە بەتایبەت لەوقۆناغە مێژوییە بەدواوە ،نەوت وەک سەرچاوەی وزەوسوتەمەنیش چوەقۆناغێکی نوێ وە وڕۆڵی گرنگی لەپیشەسازیەکاندابینیوە بۆیە ئەم قۆناغە نوێ یە پێویستی بەتێڕوانینی نوێ هە یە ؟؟
۱؍ لەمێژوی نزیکدا نەوت ڕۆڵی کاریگەری گێڕاوە لەگۆڕانکاریەسیاسیەکاندا ودیاریکردنی دەسەڵات داراندا (لە ئێران ڕەزاشاو دکترمسدق وحەمەڕەزاشاو خومەینی ) لەعێراقیشدا لە عبدلکریم قاسمو احمدحسن بکر وسەدام وئەوعێراقی فیدراڵە)بێگومان لەوڵاتانی عەرەبی وئیسلامیش بەهەمان شێوە ،هۆکارەکەش نرخی تێچوی بەرهەم هێنانی نەوتە کە کەمترین تێچوی هەیە لەم ناوچانە کە کەمترین وزەوهێزی کاری پێویستە ،هەرئەوەشە کەکۆمپانیاجیهانیەکانوزلهێزەکانی لەم ناوچەیە کۆکردوەتەوە .
۲؍ هەموان لێمان ڕونە لەدوای شکستی سەرمایەداری دەوڵەتیەوە ڕۆژ بە ڕۆژ کەرتی گشتی شکست دەخواوکەرتی تایبەت گەشەدەکا هەموکەرتە تایبەتەکانیش لەسەربنەمای هاوپشکی بەڕێوە دەڕوا ،کۆمپانیاکانیش لەهەرکوێ بیانەوێ دەتوانن سەرمایەگوزاری بکەن (کۆمپانیاکانی دەسەڵاتدارانی کوردستان لەبەسرەوفاوهەن )لەبەرامبەریشدا هیچ دەسەڵاتێکی خۆجێیی ناتوانێت بەربەسەرمایەگوزاری کۆمپانیاکان بگرێ .
ئەوکۆمپانیاکانە دەسەڵاتودەوڵەتەکان دەست نیشان دەکا جا باناوی دەوڵەتی سیکۆلار یا دیمکراسی ومەزهەبی وهەرچی بێ پێویستەلەگەڵ بڕیارەکانی ئەواندا بگونجێ .
۳؍ دابەشکردنی پرۆسەی کاروبەگەڕخستنی هێزی کار بەپێی پێداویستی ئەوکۆمپانیایانە یە کەتاچەندە پێویستیانە هەربەوئەندازەی پێویستی هێزی کارەگرنگی بەمافەکانی مرۆڤو خۆش گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک دەدرێ بەپێچەوانەشەوەلەهەرکوێ هێزی کاریان پێویست نەبێ وڵاتێکی وێرانەودەسەڵاتێکی دیکتاتۆری بۆدادەنرێ ودرێژەبەعەقڵی کۆنەپەرستی دەدرێ .
ئاشتی و ئارامی ئەودەستەواژەیە کەگرنگی هێزی کاری پێ دەپێورێ لەبەرامبەریشداخاوەن کۆمپانیاکان دەسەڵاتی قۆرغ کاریان فراوانتر دەبێ .
٤؍ هیچ کۆمپانیایەک کەرتی گشتی نی یە هەموکۆمپانیاکان لەهەربوارێکدا بەرهەم بێنی کۆمپانیای کەرتی تایبەتە مڵکی هیچ نەتەوەومەزهەبودینێک نی یە هیچ جگرافیایەکی داخراویش لەبەرامبەریدا نی یە هەربۆیەجەنگەکانیشیان جەنگی هیچ دینونەتەوەوجگرافیایەک نی یە تەنهاوتەنها جەنگی پشکەکانە ئەوهاتوهاوارەی بەناوی لەشکرکێشی بۆسەرکوردستان دەکرێ نەلەشکری عەرەبی شۆڤێنیە بۆپێشێلی مافی نەتەوەی کوردی ژێردەست نەجەنگی ڕزگاریخوازی یە.
٥؍ هەرئێستاکەباس لەولەشکرکێشیە دەکرێ باس لەڕەزامەندی هەموزلهێزەکانی سۆڤیەتوئەمریکاوبریتانیاوئەڵمانو تورکیا وئێرانو وڵاتانی عەربی وخلیج دەکرێ هەرئەوەش بەسە بۆهاوپشکی وفرەڕەگەزی کۆمپانیاکانوهاوپشکیان کەبەهاوپشتی خودی ئەوانە دەسەڵاتی کوردی ۳۰ ساڵە لەدەسەڵاتدانو گوێ لەمستی ئەوان ئەوهەموقۆرغ کاریەوبێ مافیە بەهاوڵاتیانی کورد دەکرێ ئیدی هەرداکۆکی کردنێک لەوجەنگە داکۆکی کردنە لەکەرتی تایبەت داکۆکی کردنە لەقۆرغکاری دەسەڵاتی کۆمپانیاکورد یەکان کەسەرمایەگوزاری دەکەن لەهەموکەرتەکانی وەبەرهێنان ،،داکۆکی کردنەلەپشکی خاوەن پشکەکان نەک پێشێلی مافی نەتەوەییان .
٦؍ دروشمی لەجەنگدا خوێنمان دەڕێژنولەئاشتیدا خۆێنمان دەمژن دروشمێکی وشیارانەی خەڵکی کوردستانە کەلەمێژەبەرزکراوەتەوەوفریوناخۆن بەهاتوهاواریان بەپێچەوانەی پاڵەوانەگەمژەکانی بەرگری بەناوجەنگاوەرانی ئۆکراین .
ئەو وشیاریەکۆمەڵایەتیە پێچەوانەی تێڕوانینی بەناوچەپو ڕۆشنفکرانە کەتائێستا چاوی ئومێدیان لەچاکسازی دەوڵەتوسەربەخۆی نەتەوەکانە هێشتنەوەی هیواوئومێدەبەچاکسازیە کان .
۷ ؍ هاوبەشی وهاوپشکی سیاسەتی قۆرغ کاریو تاڵانی وداگیرکاریە (بەشی خۆم بۆخۆم بەشی تۆش دەخۆم )بۆیەهیچ کات چاکسازی هەڵناگرێ هیچ خاوەن پشکێک دەست لەپشکی زیاترهەڵناگرێ ،تەنها چاکسازی لەزیاد قۆرغ کاریدادەکرێ هەمونوێنەرایەتیەکانیش بەوئاراستەیەدادەبرێ ودەسەڵاتیش یاسای بۆدادەڕێژێ.
٨؍ هەموئەوانەش کەپێیان وایە نەوت سامانێکی گشتی یەو گەندەڵی تیادەکرێ تێڕوانینێکی کۆنەپەرستانیان هەیە وبەهیوای گەڕانەوەی ڕۆژگاری زێڕینی سەرمایەداری دەوڵەتین ، گەندەڵیش دەستەواژەیەکی خودی دەسەڵاتە کەپەتی ئومێدبەودەسەڵاتەوەدەهێڵێتەوە وتێ نەگەیشتنە لەئابوری پشکەکان کەسەرچاوەی تاڵانیوقۆرغ کاریە .
۹؍ ئێستا هەموجیهان کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان بەڕێوەی دەبا ،ئەوکۆمپانیاکانە دەسەڵاتەکان هەڵدەبژێرن بەخواستی خۆیان نەک دەسەڵاتودەوڵەتەکان کۆمپانیاکان هەڵبژێرن بۆئەنجام دانی کاروبەرهەم هێنان ئەوخودی کۆمپانیا هاوپشکەکانە هەرچی کەرتی گشتی یەتێکی شکاند هەرچی یاسای سەرمایەداری دەوڵەتیە پێشێلی کردوەودەکا هەرچی بەرهەمی بێ کەوالێتی یە بازاڕی بۆپەیدادەکا هەرچی خۆراکی بەسەرچوەدابەشی دەکا،،،لەپێناوپشکی زیاتر هەرچی سنورەلەنێوی دەبا .
۱۰؍ هەموجەنگەکانی سەردەم جەنگی پشکەکانە جەنگی ناوخۆی هاوپشکەکان جەنگی هیچ نەتەوەومەزهەبوجگرافیایەک نییە ئەوجەنگانەش جەنگی ئێمەکرێکاران نی یە جەنگی ئێمەکرێکاران جەنگی گۆڕینی سیستەمەکەیە بەکۆمەڵگایەکی هەرەوەزی جەنگی ئێمەجەنگی چینایەتیە بۆنەمانی چینایەتی .
Leave A Reply

Your email address will not be published.