فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی سەرسنوریان لەقەزای پشدەر بۆردومانکرد

0

فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی سەرسنوریان لەقەزای پشدەر بۆردومانکرد، زەرەری ماڵی گیانی لێکەوتەوە.

تایبەت ــ ئەلتەرناتیڤی شورایی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 2ی شوباتی 2021فرۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا ناوچە سنوریەکانی کوردستانیان لەمەرزی لاوەکی زەڵێ بۆردومانکردوو زەرەروزیانی ماڵی وگیانی لێکەوتەوە. سەرچاوەیەکی تایبەت کەنەیویست ناوەکەی بنوسین ڕایگەیاند، کاتژمێر10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی شەڕکەر کە یەکێکیان بۆردومانکەربوو ئەوی تریان پێدەچوو چاودێربێت، بەچڕی پێنج جار بۆردوومانی گوندی ،، شێنێ ،، یان کرد لە قەزای پشدەر،سەرەڕای زیان گەیاندن بە ماڵ وخانوو ڕەزووباخی هاوڵاتیان ژنێک بەشوشەی شکاوی ماڵەکان برینداربوو لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزە چارەسەری بۆکرا. ئەوسەرچاوەیە ڕاشیگەیاند ،ئەوبۆردومانانە لەبەرهەبونی چەکدارانی pkkیەلەسنورەکە،زیاتر بنکەوبارەگاکانی ئەوان دەپێکێت ،پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووبارەگای ژێرزەمینی ئەوهێزانە خاپورکراون بەپێی هەواڵەکان کەبڵاوکراونەوەلەسنورەکە، 7کەس لەهێزەکانیان گیانیان لەدەستداوە،بەڵام هەواڵی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.بەڵام لەدوای ئەوڕووداوە خەڵک زۆر ترسی لێنیشتوەو نیگەرانن. گوندی شێنێ سەربەقەزای پشدەرە، کەمترلەکیلۆمەترێک لەمەرزی لاوەکی زەڵێ دوورەو هیزەکانی پەکەکەوپۆلیسی عیراق و ئاسایشی کوردستان و پایەگاکانی دەوڵەتی ئێران چەند سەد مەترێک لەیەکەوەدوورن بەردەوام هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوئیران بۆردومانی ناوچەکەدەکەن بێ ئەوەی دەوڵەتی عیراق وپەرلەمانی کوردستان هیچ هەڵوێست وکاردانەوەیان هەبێت وبەردەوام خەڵکی سڤیل قوربانی دەدات وئاوارەدەکرێن وسەروماڵیان پارێزراونین بەبەرچاوی نوێنەرایەتی وڵاتان و کونسوڵخانەکان و یونامی بەڵام هیچ کات ناڕەزایەتی دەرنەبڕدراوەلەسەرئەوتاوانانە!

Leave A Reply

Your email address will not be published.