پارتی و یەکێتی دوو فڕۆکەی بارهەڵگر و ۳٥۰ ملیۆن دۆلاری هاوکاریی هاوڵاتیانیان خواردووە
ئا: ڕەگـەز کــەمــال
تادێت دزی و پارەخواردن و ناشیرینەکانی هەردوو شۆڕش و مێژووی شاخی دوو حزبی دەسەڵات ئاشکرادەکەین.
دوای ئەوەی زۆرینەی ووڵاتانی ئەوروپا هاوکاری و کۆمەکیان ناردووە بۆ لێقەوماوان و ئاوارەکانی کۆڕەوی ساڵی ۹۱، وەک لەخوارەوە بەلیست ناوی ووڵات و بڕی هاوکاریەکە نوسراوە کە لەسەرچاوەی میدیاجیهانیەکانی ئەوساو ئێران تایمزی واشنتن بڵاوکراوەتەوە.
هەروەها، کەریمی حیسامی لە کتێبەکەیدا باس لەوەدەکات فیلمێکی دۆکیومێنتاری لە سوید پەخشکرا لەسەر ڕەوشی ئاوارەکان و دڕندەیی بەعس و سەدام حسێن بەڵام ئامادەبووان و ووڵاتانی ئەوروپا بەهۆی دزی و پارەخواردنی پارتی و یەکێتی، دڕندەیی بەعسیان بیرچووبۆوە چونکە ئەگەرچی کۆمەک و پارەیەکی خەیاڵیان ناردبوو بەڵام هیچیان نەگەیشتبوو بە دەستی هاوڵاتیانی کورد وەک لە فیلمەکەدا هاوڵاتیەکان دەڵێن: “هەشت مانگە چاومان بە شەکر و چا نەکەوتووە، هاتن ناویان نوسین بەڵام هیچیان نەداینێ.”
ئەمەش لیستی هاوکاریەکان:
ئیسپانیا: یەک ملیۆن دۆلار و دوو فڕۆکەی بار بۆ هاتووچۆ.











سەرچاوە:
کتێبی لە بیرەوەریەکانم – بەرگی دەیەم
لە نوسینی کەریم حیسامی
