سلێمانی – سوپاس و قەدرگرانی شوفێرانی زیندانی کراو

ئێمە وەکو زیندانیانی تایبەتمەندی شوفێرانی تەکسی زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەن و حیزب و چالاکوانانەی کە هەر لەسەرەتاوە پشتیوانی خواست و داوا ڕەواکانی شوفێران بوون بۆ هێنانەدی مافە ڕەواکانی شوفێران دەکەین ،دواتر کە بەردەوام لەگەڵماندابوون لەڕۆژانی زیندانی کردنمان بە گەرموگوڕی دەستیان بەچالاکی جۆراوجۆر کرد بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵات هەتا ئازاد کردنمان.
هەر لەکۆکردنەوەی ئیمزا هەتا ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و کردبوونەوەوچالاکی یەکانی تر وەکو بڵاو کردنەوەی ووتاروبابەت وهەواڵ وپشتیوانی لەتۆڕەجۆراوجۆرەکانی کۆمەڵایەتی بەتایبەت فەیسبوک .
هەر بۆ ئەومەبەستە زۆر سوپاسی هاوڕێ یان هاوڕێ کاسترۆمەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایی سلێمانی و پارێزەری خۆبەخش زمناکۆ سەلیم و شەماڵی عادل سەلیم و ئاسۆ بیارەی و مهاباد ڕەشید دەکەین.
هەروەها زۆر سوپاسی ئەو حیزب و لایەن وڕێکخراوانەش دەکەین لەوانە :
١-کەمپینی داکۆکی لەگیراوانی بادینان
٢-تۆڕی ڕێکخراوەکانی سلێمانی
٣-سەنتەری میترۆ
٤-کۆمیتەی سلێمانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
٥-لقی سلێمانی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
٦-دەستەی دەست پێشخەری کۆنفرانسی نیشتیمانی
٧-لقی سلێمانی کۆمەڵەی پێشمەرگەی دێرینەکانی حیزبی شیوعی کوردستان
٨-تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
٩-بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
١٠-مەڵبەندی سلێمانی حیزبی شیوعی کوردستان .
سەرکەوتووبێت تێکۆشانی جەماوەری بۆ هێنانەدی مافەکان
نابۆگرانی و بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی .
لەگەڵ ڕێزماندا
زیندانیانی شوفێرانی تایبەتمەندی تەکسی
٢٠٢٢/٦/١٠