لەشاری هەولێر /کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام درا دژ بە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/
ڕاگەێندراوی ناوەندی ئەمنیەت و دژی ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە كردەوەیەكی ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندی
هاونیشتمانیانی كورستان!
هێزو لایەنە سیاسیەكانی ئێران و كوردستان!
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 06.06.2022 بەرانبەر بە 16 ی جۆزەردانی 1401ی كۆچی خۆری، ترۆریستان و بەكرێگیراوانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بە تەقاندنەوەی بۆمب لە ژێر ئوتۆمبێلی لایەنگرێکی سازمانی خەبات بەناوی ئەكبەر سەنجابی لە نزیك بنكەی پێوەندییەكانی سازمانی خەبات لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی كوردستانی عێراق، بوونە هۆی مەترسی بۆ سەر خەڵكی گەرەكی سێ‌ تاقان و بە داخەوە لە ئەنجامی ئەو كردەوە ترۆریستیە ئەكبەر سەنجابی بەسەختی بریندار بووە و بە هاوكاری پێشمەرگەكانی بنكەی پێوەندی هەولێر گوازرایەوە نەخۆشخانەو ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشكیدایە.
وەك ئاشكرایە ڕژیمی ئاخوندی بە بەردەوامی لە ڕێگەی بەكرێگیراوانی لە هەوڵی زەربەت وەشاندن و ئەنجامدانی كردەوەی ترۆریستی لە دژی كادرو پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانەو تا ئێستا دەیان شەبەكەی جاسوسی و ترۆریستی ڕژیمی ئاخوندی لە لایەن بەشی ئەمنیەتی سازمانی خەبات و ئیدارەو ناوەندە ئەمنیەتیەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا بوون.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە گەڵ مەحكوم كردنی كردەوەی ترۆریستی بەكرێگیراوانی ڕژیمی ئێران دژ بە گیانی ئەكبەر سەنجابی لە هەمانكاتدا داواكارە ناوەندە ئەمنیەتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گرتن و سزادانی ترۆریستان هەوڵی جیددی بدەن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
ناوەندی ئەمنیەت و دژی ترۆر
16 ی جۆزەردانی 1401 كۆچی خۆری
Leave A Reply

Your email address will not be published.