بەڵێ بۆ ئازادی ( شۆفێرانی تاکسی و چالاکیە مەدەنیەکان )

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
پشتیوانی بۆ ئازادکردنی شۆڤێرانی تەکسی لەگردبوونەوەی بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کەچەند حزبێکی سیاسی و ڕێکخراوەکان سازیان کردبوو .
دەقی بەیاننامەی پشتیوانی بۆ ئازادکردنی شۆفێرانی تەکسی
بەڵێ بۆ ئازادی
( شۆفێرانی تاکسی و چالاکیە مەدەنیەکان )
جەماوەری خۆڕاگر و ناڕازی شاری سلێمانی، شۆفێرانی تاکسی غەدرلێکراو ، ئازادیخوازان ،
ئێمە کۆمەڵێک لە چالاکوان و ڕێکخراوەی مەدەنی و سەنتەرو کەسایەتی و لایەنی سیاسی . لەڕوانگەی هەستکردن بەرپرسیارێتی ژیان و گوزەرانی گشتی و بەتایبەت پرسی( ئازادی سیاسی و چالاکی مەدەنی و گوزەرانی شۆفێران وچین وتوێژەهەژارەکان) کەڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژیانیان بەرەو خراپتر دەچێت ، جگە لەگران بوونی نرخی زۆربەی پێداویستیەکان و کەمکردنەوەی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و دواجار بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بۆ سەرو (۱۰۰۰) دینار .
هاوکات بەبەرنامە هەوڵی نادیموکراتیانە هەیە بۆ بەر تەسکردنەوەی ئازادی سیاسی و هەڵسوڕانی ڕێکخراو چالاکیە مەدەینەکان و خۆ هاوسەنگ کردن بە شێوازی حکومڕانی تاکڕەوی کەلەکوردستاندا پەیڕەو دەکرێت لەنموونەی (ڕێگری کردن لە گۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆ یادی انفال لەناو پارکی ئازادیدا و ڕێگری دروست کردن لە بەرامبەر چالاکی شۆفێرانی تاکسی و ئاستەنگ دروست کردن بۆ یادی ۸ مارس لەبەردەم نەخۆشخانە ئیمرجنسی و ڕێگریکردن و شوێن پێگۆڕین بە هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە بۆ دەرنەکردنی کرێکارانی ژینگە پارێز و ئاستەنگ دروست کردن بۆ چالاکی یەکی ئایار و ئەو چالاکیە مەدەنیانەی دەکرێت دژی لەشکرکێشی سوپای تورکیا و دەستێوەردانی هەرێمایەتی )
ئەم کارانە پێشلکاری یاساو ڕێسا دیموکراتیەکان و مافی مرۆڤە و هەڕەشە کردنە لە ئازادی ، کە جەماوەری هەژار و خەڵکی ئازادیخواز تاکە ڕێگەی کارکردنە بۆ گەیشتن بە داخوازی و مافەکانی چالاکی و خەباتی مەدەنیە ،
بو ئەم مەبەستە کۆمەڵێک شۆفێری تاکسی شاری سلێمانی دوای زیاتر ٦ مانگ لەچالاکی مەدەنیانە و گرتنە بەری رێوشوێنی دیموکراتیانە و سەردان کردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قایمقامێتی سلێمانی بۆ ئەوەی نرخی بەنزین بکرێ بە (٥۰۰ دینار) بۆ تاکسی و دابین کردنی چەند بەنزینخانەیەک لەناو شاردا بۆیان ، کەپێویستیەکی ڕۆژانەی جەماوەرە و سەرچاوەی بژێوی دەیان هەزار خێزانە ، بەڵام دەزگا فەرمیەکانی پارێزگاکە هیچ وەڵامێکی نەبووە بۆ جێبەجێکردنی داواکاری شۆفێران ، بۆیە بەناچاری شۆفێران وەک مافێکی مەدەنی خۆیان چەندین جار مانگرتنیان ئەنجام داوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک لە هێزە ئەمنیەکان بەزۆر چالاکیەکانیان کۆتایی پێهێناوە کە دواجار و ڕۆژی ۳ شەمەی رابردوو ژمارەیەک شۆفێر لەبەردەم ئەنجومەنی پارێزگادا مانیان گرت بەڵام بەزۆر چالاکیەکیەیان کۆتایی پێهێنان و پاشان بۆ سەر لە لەئێوارەکەی ژمارەک لە شوفێرەکانیان دەستگیر کردووە لە رۆژی ۳شەمەوە و بەرواری ( ۳۱-٥-۲۰۲۲) لەزینداندان ، بەبیانوی ئەوەی کە گوایە لە گەڵ کەسێکی سەربازی دا شەڕ روویداو لەکاتێکدا ئەوکەسە هیچ ئەرکێکی فەرمی نەبووە لەوشوێنەدا و ئەو جنێوی ناشیرینی پێداون ، ئێمە بەپێوویستی دەزانین سەرنجی ڕای گشتی و لایەنە فەرمیەکان بۆ ئەم چەند خاڵە خوارەوەڕابکێشین :
۱- ئێمە پشتگیری لە داواکاری شۆفێران تاکسی دەکەین کە نرخی بەنزین بکرێت بە( ٥۰۰ دینار ) و دابین کردنی (٦ بەنزینخانە) بۆیان لەناو شاردا .
۲- ئازادی و چالاکی مەدەنیانە مافی هەمووانە و هیچ کەس ولایەک مافی ڕێگری دروست کردنی نیە و ئێمە بەردەوام دەبین لەچالاکیەکانمان دژی زیندانی کردن و دەستبەجێ دەبێ شوفێرانی تاکسی ئازاد بکرێن و قەرەبووی مادیی ومەعنەوی بکرێنەوە .
۳- هیچ کەسێکی سەربازی یان هاولاتی ئاسایی بۆی نیە ڕێگری لەچالاکی مەدەنی بکات یان هەوڵی کۆتایی هێنان بدات بە چالاکی تەنها هێزی چالاکیە مەدەنیەکان نەبێت ئەویش لەچوارچێوەی ڕێوڕەسم و یاسا دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤدا کە لە کاتی کارکردنی فەرمیدا بن .
٤- داواکارین لەجەماوەری گەلەکەمان و چین وتوێژە هەژارەکان و ئازادیخوازان کە هۆشیارانە و جەسوورانە لە مەیداندا بن بۆ بەرجەستە کردنی مافو ئازادیەکان و ئێمە هەموان ئاگادار دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە کارو چالاکی مەدەنیانە ئەگەر شۆفێران ئازاد نەکرێن و ئەم ڕەوشە بەردەوام بێت .
سەرکەوتوو بێت خەباتی جەماوەری ئازادی بۆ شۆفێرانی تاکسی
نا بۆ گرانی و بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین
– کەمپینی داکۆکی لە گیراوانی بادینان .
– تۆڕی رێکخراوەکانی سلێمانی .
– سەنتەری میترۆ .
– رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان .
لقی سلێمانی کۆمەڵەی پێشمەرکە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان .
-دەسەی دەستپێشخەری کۆنفرانسی نیشتیمانی
– لقی سلێمانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان .
– کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمنیستی کرێکاری کوردستان .
– تەڤگەری ئازادی کومەڵگای کوردستان .
– بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان .
– مەڵبەندی سلێمانی حزبی شیوعی کوردستان .
– چەندین چالاکوان و کەسایەتی سیاسی .
Leave A Reply

Your email address will not be published.