هاوڵاتییهك له شهڕی نێوان ژمارهیهك ئاژهڵدار له ههورامان كوژرا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
عومەر چاوشین/
مقدم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند”بەهۆی دروستبوونی شەڕ و تەقەکردن لەنێوان چەند هاوڵاتیەک لەسنوری گوندی گوڵپی سەر بەناحیەی بیارە هاوڵاتی فهرهاد ئهحمهد تەمەن ٥٦ساڵ بریندار دەبێت پاش گەشتنی بەنەخۆشخانەی شاری سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەی گیان لەدەستدەدات”.
ناوبراو گوتیشی “لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە لەلایەن بنکەی پولیسی بیارەوە دەستیپێکردوە دۆسیەی بۆ ڕێکخراوە”.